سڵاوێکی گه‌رم و گه‌ش له هه‌مو خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستی ئه‌م دێڕانه!
ناوی ئه‌م ماڵپه‌ڕه سێدانه نون و یه‌کدانه میمه! واته سێ نون وه‌ک نیشتمان و نه‌ته‌وه و ناسنامه و یه‌ک میم واته مافی مرۆڤ.
ڕه‌نگه پرسیاری زۆربه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌مه بێت که بۆچی ئه‌م چوار وشه‌م هه‌ڵبژاردووه؟
له وڵامدا ده‌تونم بڵێم که ئێمه‌ی گه‌لی کوردستان مێژووێکی خوێناویمان پشت سه‌ر ناوه و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه که ئێمه شه‌ڕ خوازین و هه‌ر بۆیه‌شه مێژووه‌که‌مان خوێناویه، نا به هیچ شێوه‌ێک ئێمه گه‌لێکی شه‌ڕ خواز نه‌بوینه و هه‌نۆکه‌ش شه‌ڕ خواز نین، به‌ڵکو ئه‌وه حکومه‌تانی دیکه بون که دایمه هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر نیشتمان و زێدی ئێمه و له‌م پێناوه‌دا ئێمه‌ی کورد ته‌نیا به‌رگریمان له خۆمان کردووه و هه‌رگیز تموحی داگیر کردنی زێدی که‌سمان نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵمان داوه له بست به بستی نیشتمانمان تا ئه‌و جێگایه‌ی که توانیبێتمان به‌رگری بکه‌ین. دیاره له‌م به‌رگریانه‌دا ئێمه سه‌رکه‌وتو نه‌بوین و دو جار زێدمان دابه‌ش کراوه و هه‌نۆکه‌ش هه‌ر به داگیر کراوه‌یی ماوینه‌وه. جارێک له ساڵی 1514 به هۆی په‌یمانی چاڵدێران (که ده‌شتێکی کوردستان له پشت ورمێیه) له به‌ینی دو داگیر که‌ری ئێرانی سه‌فه‌وی و تورکیه‌ی عوسمانی‌دا زێدمان دابه‌شکرا. جاری دوهه‌م به دوا کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا که نیشتیمانی ئێمه بوبوه شوێنی ته‌ڕاتێنی ته‌ره‌فه‌کانی شه‌ڕ که بۆ داگیر کردنی سامانه نه‌وتیه‌کانی کوردستان هاتبون، به پێی بڕیاره شومه‌که‌ی لۆزان له 24-07-1923زێدی ئێمه‌یان به سه‌ر پێنج ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و دواکه‌وتودا دابه‌ش کرد. ئه‌م دابه‌ش کرانه‌ی کوردستان له حاڵێکدا هه‌ر وه‌ک خۆی و به قووه‌تی خۆی ماوه‌ته‌وه که دابه‌شکه‌ران و داگیرکه‌رانیش به دوا نوسرانی به‌یاننامه‌ی پارێزگاری له مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یان واژۆ کردووه، له حاڵێکدا که داگیرکراوه مانی کوردستان و پێشێل کاریه‌کانی مافی مرۆڤ به ناشیرین‌ترین شێوه‌کان له کوردستانی داگیرکراودا له ژێر ده‌ستی کۆماری ئیسلامی و تورکیه و سوریه‌دا هه‌ر وا به قووه‌تی خۆی ماونه‌ته‌وه و گه‌لی کوردستانیش له‌م پارچانه هێشتا هه‌ر مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێت و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه!
به‌م هۆیانه و زۆر هۆی دیکه‌ش ناوی ئه‌م ماڵپه‌ڕه نیشتمان و نه‌ته‌وه و ناسنامه و مافی مرۆڤی لێنراوه. هیوادارم گه‌لی کوردستان به‌م مافه پێشێل کراوانه‌ی خۆی بگاته‌وه و ببێته‌وه به خاوه‌نی زێد و نیشتمانی خۆی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دوباره به ده‌ست بێنێته‌وه و به مافه ڕه‌واکانیشی به زوترین کات بگاته‌وه! به ئاواتی ئه‌و ڕۆژه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر