مارکسیزم و لیبڕالیزم له بابه‌ت تێئۆریکه‌وه جیاوازیێکی ئه‌وتۆیان پێکه‌وه نیه، زیاتر له‌وه‌ی که پێکه‌وه جیاوازییان هه‌بێت، لێک نیزیک بوونه‌وه‌یان زیاتره و به‌تایبه‌ت له مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستییه‌کانی مرۆڤایه‌تی ته‌قریبه‌ن هاوده‌نگن. سێ جیاوازی سه‌ره‌کی ئه‌م دو تێئۆریایه ئه‌مانه‌یه که مارکسی فه‌یله‌سوف باوه‌ڕی به توند و تیژی شۆڕشگێڕی و دیکتاتۆڕی له شێوه‌ی پڕۆلێتاریه‌که‌ی و ژێر پێ نانی خاوه‌ندارێتی که‌سێتیی یا ئازادی تاک بوو، به‌ڵام فه‌یله‌سوفانی لیبڕاڵی به پێچه‌وانه دژی توند و تیژی و دیکتاتۆڕی له هه‌ر شێوه‌ێه‌کی و پشتیوانی سه‌رسه‌ختی سه‌ربه‌ستی تاکن. سه‌یرێکی جیهانی ئه‌مڕۆ بکه‌ن، هه‌مووان و ته‌نانه‌ت مارکسیسته‌کانیش به پێچه‌وانه‌ی مارکس قسه له نه‌مانی توند و تیژی و سێداره و ئه‌م شتانه ده‌که‌ن. به‌م حیسابه ئه‌مڕۆکه لیبڕالیزم قسه‌ی هه‌موومان ده‌کات! ئه‌یوب ڕه‌حمانی
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر