ئه‌گه‌ر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژیمێک بووایه به لانی که‌می ستانداڕدی حکومه‌ته جێکه‌وتووه‌کانی جیهان، ئه‌وا به‌و هه‌مو قه‌یرانه قوڵ و چاره‌سه‌رنه‌کراوه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسیانه‌ی که ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری ڕژیم، له‌گه‌ڵی له‌دایک بوون، ئه‌وا ئه‌م ڕژیمه له مێژساڵ بوو که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی هاتبوو و گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی ئێران و له‌وانه گه‌لی ئازادیخوازی کوردستانیش له ده‌ست دواکه‌وتوویی و سه‌رکووتی بێڕه‌حمانه‌ی ئه‌م ڕژیمه ڕزگارییان ده‌هات. به‌ڵام ڕژیم که خۆی کردۆته خاوه‌نی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته و ته‌نیا به زه‌بری داهاتی ئه‌م زه‌خیره ژێرزه‌وینییانه حکومه‌ت ده‌کات و به سه‌رکوت و گرتن و کوشتن وڵامی خه‌ڵکانی ناڕازی و وه‌زاڵه‌هاتو ده‌داته‌وه، سه‌لماندوویه‌تی که ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته بۆی گرنگ نیه، وه‌زعی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی دانیشتوانی ئێرانه و ته‌نیا شتێک که بۆی گرنگه و بایه‌خی پێ ده‌دات، مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدایه و ئه‌ویش به ڕێبه‌رایه‌تی به‌شێک له ڕوحانیه‌تی سه‌ر به دیکتاتۆڕی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی و هاوکات ده‌سه‌ڵاتی نیزامیی سپای پاسداران و ئیتیڵاعات و ئه‌منیه‌تی ئه‌و ڕژیمه‌یه!
به دوا بیست و دوی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری، ده‌قیق سێ مانگ پێش ئێستا، که باڵی پاوانخوازی ناو ڕژیم ئه‌و مسقاڵه ڕێفۆرمه‌شی له چوار چێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی خۆیدا و له ناو هێزه خۆییه‌کانیدا که زۆربه‌یان له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕژیمه و هاوکار و هاوسه‌نگه‌ری له مێژینه‌ی یه‌کتر بوون، پێ قه‌بوڵ نه‌کرا، کۆدتاێکی زۆر زه‌ق و ناشییانه‌یان وه‌ڕێ خست و ئه‌و تۆزه متمانه‌یه‌ش که له دایره‌ی خۆییه‌کاندا به ڕژیم هه‌بو که‌متر و که‌متر بووه‌وه و ئه‌مڕۆکه ده‌بینین که دایره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆییه‌کان هێند بچوک بۆته‌وه که له کاتی ته‌نفیزی ئه‌حمه‌دینه‌ژاددا ته‌نیا دو تا سێ که‌س له که‌سایه‌تیه گرنگه‌کانی نیزام له‌و ڕۆژه‌دا و بۆ ئه‌و مه‌راسیمه به‌شدار بوون که ئه‌ویش هه‌ر شانۆێکی له پێش ئاماده کراو بوو و له پشت سه‌حنه‌وه زۆر شت له کردندا و ل ئارادا بوو که ئێمه و مانان له پشت شاشه‌ی تلویزیۆنه‌کانه‌وه نایان بینین و ته‌نیا ئه‌و شانۆیه ده‌بینین که مێدیاکانی ڕژیم ده‌رخوارد هه‌موانی ده‌ده‌ن! دیاره ئه‌م کڵاوه‌ی ڕژیم که بۆ سیاسه‌توانان و دژبه‌رانی خۆی و بۆ کۆمه‌ڵانی به‌رینی گه‌لی کوردستانیش له مێژ ساڵ بوو ناسرابو، ئێستا ئیتر بۆ کۆمه‌ڵانی به‌رینی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به گشتی ده‌رکه‌وتوون و خه‌ڵک هه‌رگیز ئه‌و متمانه‌یان به ڕژیم نه‌ماوه که ته‌نانه‌ت ساڵی پاریش به ڕژیمیان هه‌بو.
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین که ڕژیم له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌م کێشه و گرفتانه که توشی بووه، هێشتا هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌ته‌وه و به کوێری و شه‌لی درێژه به ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌ی ده‌دات و زاهیره‌ن وا خه‌ریکه وه‌زعه‌که‌ش ئارام ده‌کاته‌وه و زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی ئه‌م دواییانه‌ی ناسراو به دۆزی سه‌وزی گرتووه و شانۆی ئیعتیڕافاتی تلویزیۆنی و شانۆی دادگا بێداده‌کانی لێ وه‌ڕێ خستون و وا خه‌ریکه ورده ورده په‌روه‌نده سازی بۆ گرتنی سه‌رانی ڕێفۆرم ده‌کات و هه‌ر ناکا ئه‌وانیش سه‌ریان له به‌ندیخانه و سیاچاڵه‌کاندا ده‌رهێنا و دوای ماوه‌ێه‌کیش ڕه‌نگه شانۆی ئیعتیڕافاتی تلویزیۆنی ئه‌وانیش ببینین و ماوه‌یه‌کیتر په‌شیوانیه‌کانی ئه‌وانیش و تاریف و ته‌مجیده‌کانیان له زیندانوانه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌ده‌ران و ته‌جاوزگه‌ره‌کانیش ده‌بیستین!!
ئا به‌م وه‌زعه‌ی که پێش هاتووه دیسانه‌وه بۆ هه‌زاران جار بۆمان ده‌رده‌که‌وێت و بۆمان ده‌سه‌لمێت که بۆ ڕژیم هیچ گرنگ نیه که حه‌فتا میلیۆن دانیشتوانی ئێران یه‌که به یه‌که بگرێت و له سه‌ر شه‌قامه‌کان بیانداته به‌ر گولله و بیانکوژێت. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ڕژیمه که له ڕسوا ڕسواتره گرنگه ته‌نیا و ته‌نیا مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدایه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانیان ڕه‌نگ بێ ئاماده‌ش بن به نرخی فه‌وتانی خۆیان و کاولترکردنی سه‌د ئه‌وه‌نده‌یتری ئه‌و وڵاته، هێشتا ده‌ست له سه‌رکوت و ده‌سه‌ڵات به‌ر نه‌ده‌ن. ئه‌م ڕژیمه به درێژایی سی ساڵه که فه‌رهه‌نگی خۆ کوژی و دوژمنی نامه‌رئیی و ئه‌م شتانه‌ی خستۆته ناو مێشکی خه‌ڵکه‌وه و ئه‌م فه‌رهه‌نگه له پێش هه‌موکه‌سدا له سه‌ر خۆیان کاریگه‌ری هه‌بووه. ئه‌مڕۆژانه دیتمان که ڕژیم به ته‌واوه‌تی که‌وتبووه په‌له‌قاژه و تا حدودی ڕوخانیش چووه پێشه‌وه، به‌ڵام به زاهیر و له حاڵی حازردا خۆی گرته‌وه و به سه‌ر هه‌ندێک له کێشه‌کاندا سه‌رکه‌وت و ئه‌م ده‌سکه‌وته‌شی ته‌نیا به سه‌رکوت و له‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمیدا به ده‌ست هێنا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی کاتیی. کاتێک ئێمه ده‌بینین که ڕژیم له هه‌مو ئه‌هرومێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت وانه وه‌ربگرین که ئێمه‌ش وه‌ک چالاکوانان و دژبه‌ران و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و ڕژیمه خۆمان یه‌کخه‌ین و ئێمه‌ش یه‌کگرتووانه له هه‌مو ئه‌هرومه‌کانی به‌رده‌ستی خۆمان، دیاره به شێوه‌ی ئوسولی، که‌ڵک وه‌ربگرین. ئێمه به‌رهه‌ڵستکاران ناتوانین له پڕژ و بڵاویدا و هه‌ر که‌سه و بۆخۆی له دژی ڕژیم سه‌رکه‌وتو بین، به‌ڵکو به دور له‌وه‌ی که چ بیر و باوه‌ڕێکمان هه‌یه و سه‌ر به چ حیزبێکین یا خۆ بێلایه‌ن و بێ حیزبین، ده‌بێت ئه‌هرومه‌کانمان یه‌کخه‌ین، بیر و ڕا بگۆڕینه‌وه، له هه‌مو که‌س که‌ڵک وه‌رگرین. بێ شک ته‌نیا به‌م جۆره ده‌توانین به سه‌ر ئه‌و ڕژیمه هاره‌دا سه‌ربکه‌وین. ئه‌مڕۆکه ڕۆژی یه‌کبوون و یه‌کده‌نگییه، به هێزی سیاسیمان، به هێزی نیزامیمان، به هێزی مێدییایی و ته‌بلیغاتیمان، به هێزی ئینسانیمان، به هێزی هونه‌ریمان، به هێزی ئه‌ده‌بیمان، به هێزی ئابوریمان، به هێزی دیپلۆماسیمان و خولاسه به هه‌مو هێز و توانا‌مان ده‌توانین ڕوخانی ئه‌و ڕژیمه گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ر و نا ئاسایی و نا شه‌رعییه خێراتر بکه‌ینه‌وه. به یه‌کبونمان ده‌توانین سه‌رکه‌وتن مسوه‌گه‌ر بکه‌ین، و ئه‌مه ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی و کۆتایی هێنان به دیکتاتۆڕی ئیسلامی و سه‌قامگیر کردنی ئازادی و دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤه. هاوکات یه‌کگرتنی ئه‌مڕۆمان، کارئاسانی ده‌کات بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوو و به هێزی داهاتو و ئه‌مه‌ش ڕه‌مزی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیمانه بۆ هه‌میشه له ده‌ست داگیرکاری زێد و وڵات و فه‌رهه‌نگ و ئاو و خاک و نیشتمانمان. هه‌مو مرۆڤێک سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی که خۆی چاره‌نووسی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێت و ئه‌مه‌ش له توێی ڕێفڕاندۆمێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆدا به دی دێت و ئێمه پێویسته هه‌ر له ئه‌مڕۆوه ڕێگا بۆ ڕێفڕاندۆمێک و ڕاپرسیێکی گشتی له گه‌لی کوردستان خۆش بکه‌ین و ته‌نیا گه‌لی کوردستان ده‌بێت بڕیار بدات که له داهاتودا ئێرانی ده‌مێنێته‌وه یا خۆ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێک دێنێت. ئه‌مه مافی له پسان نه‌هاتوی ئێمه‌یه و حاشالێنه‌کراوه. ده‌با ئێمه‌ش ئه‌م مافه‌مان باشتر بناسین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین.
له‌مه‌ڕ ڕێفڕاندۆم پێشتر وتارم نوسیوه و تکایه بۆ زانیاری زیاتر چاوێک به وتاره پێشووه‌کانمدا بخشێنن!
به ئاواتی یه‌کگرتن و پشت به یه‌ک به‌ستن و ڕوخانی هه‌ر چی خێراتری نیزامی شێخایه‌تی له ئێران و دامه‌زرانی سیستمێکی ئازاد و دێمۆکڕات و سێکولار و سه‌ربه‌خۆ ((لیبڕاڵ دێمۆکڕات)) له وڵاتی دایکی نیشتیمان واته کوردستان! سه‌رکه‌وێ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان!
22ی خه‌رمانانی 2709

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر