ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ ( http://www.emrro.com/ ) ماڵپه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه که هه‌وڵی داوه و هه‌وڵیش ده‌دات له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێت و له‌م بواره‌دا بێ وچان ئه‌و وتار و نوسراوانه‌ی که له ناساندنی بنده‌سته بوونی گه‌له‌که‌یدا و ڕێگاکانی ده‌رباز بون له بنده‌سته‌یی و گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستاندا بێت به خوێنه‌رانی خۆی ده‌ناسێنێت.
که‌م نین ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که وتاره‌کانیان بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ به ڕێ ده‌که‌ن و بابه‌ته‌کانیان له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه، و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه خۆشه‌ویسته له بیرێکی جوانه‌وه و بۆ ڕێز گرتن له نوسه‌ران و ئا‌ڕشیڤی وتاره‌کانیان، بۆ هه‌رکام له‌و نوسه‌رانه لاپهڕهێکیان ته‌رخان کردووه و دوای ئه‌وه‌ی که وتاره‌کان له ڵاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی نامێنن، خوێنه‌رانی ده‌توانن له به‌شی ئا‌ڕشیڤی ئه‌و نوسه‌ره‌دا هه‌مو وتاره‌کانی پێشوتریشی بخوێننه‌وه. وه‌ک نمونه بڕوانه ئه‌م لاپه‌ڕه: http://www.emrro.com/lapereyeyub.htm
وێڕای ده‌ست خۆشانه و ماندوو نه‌بونی له به‌ڕێوه به‌رانی خۆشه‌ویستی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ، هیوای سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه ئاواتمانه و به هیوای سه‌رکه‌وتنی نیهایی بۆ گه‌له‌که‌مان له کوردستان!
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری ماڵپه‌ڕی 3ن1م
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر