
له ئاست خۆڕاگری ئه‌م لاوه کورده
داری سێداره چۆکی ئه‌له‌رزی
ئه‌مجاره مه‌رگ نه‌بو، بێته ناو جه‌سته،
ئه‌وه جه‌سته بوو، چوو به گژ مه‌رگا
ئه‌مجاره‌یان مه‌رگ ئه‌ترسا و
توانای وه‌رگرتنی ئه‌م سه‌روه‌ی نه‌بو
کێشی زه‌وی هێزی نه‌مابو
کات وه‌ستابو
ته‌ناف پچڕابو
دار ئه‌یوت نا
به‌رد ئه‌یوت نا
ته‌ناف ئه‌یوت نا
کێش ئه‌یوت نا
کات ئه‌یوت نا
مه‌رگ ئه‌یوت نا
مه‌لایه‌کی مێژوو پیسی
مه‌بده‌ء گڵاو
خۆی بوو به مه‌رگ و بوو به دار و بوو به به‌رد و کێش و ته‌ناف و،
کوشتی!
ئا به‌م شێوه هه‌ست و نه‌ستیی گه‌لێکی کوشت،
له پڕژ و بڵاوی کوردستاندا،
جارێکی‌تر ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی شه‌ڕه‌ف سز کرد!!
20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر