
له هه‌ر شوێنێک، ئاگادار بویت،
سه‌مفۆنیای خه‌م هاته لێدان و
کیژۆڵه‌کان پێی هه‌ڵپه‌ڕین،
جه‌سته‌یه‌کی ئازار چێشتوی به‌ندیخانه
مه‌سیح ئاسا سه‌لیب کرا،
دایکێک جه‌رگی سوتا و ئاهی کێشا و
جه‌سته‌ی بێ ڕۆحی ئازیزیی[1]، بێ ڕێز کرا
قه‌ڵه‌م بێ شه‌ره‌ف و
زمان ناموسی بڕا
باڵدارێک بێ باڵ و بێ هێلانه بوو
شانۆکان هه‌مو بێ ئه‌کته‌ر و
فلیمه‌کان بێ کامێڕا
مرۆڤیش له‌وێ
له ژێر بانی چوار دیواره‌که‌ی
خاکی نه‌بو
ئه‌وه‌ی ده‌رد و ئازار هه‌بو
نه‌ک له مه‌سیح
له نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاڵا بوون
زۆر دور مه‌ڕۆ و نزیک بنواڕه
نه‌ک فه‌ڵه‌ستین، نه‌ک بولیوی
نه‌ک تاران و نه‌ک ئێریتره
چاو بنواڕه له کوردستان
تابلۆی هه‌مو ئازاره‌کان
شانۆی هه‌مو بێ ڕێزیه‌کان
ده‌ردی هه‌مو ئازاره‌کان
ده‌بینیه‌وه و ده‌دۆزیه‌وه
که‌چی ئێمه ده‌وای ده‌ردی
هه‌مو جیهانمان لایه
کوردستانیش لاشه‌یه‌کی نیوه گیانه و
هیچکه‌س مه‌رهه‌می پێ نیه!!
29ی ڕه‌زبڕی 2709
[1] ئازیزی دایکه‌که، واته ڕۆڵه‌که‌ی، کچ یا کوڕه‌که‌ی
سه‌مفۆنیای خه‌م هاته لێدان و
کیژۆڵه‌کان پێی هه‌ڵپه‌ڕین،
جه‌سته‌یه‌کی ئازار چێشتوی به‌ندیخانه
مه‌سیح ئاسا سه‌لیب کرا،
دایکێک جه‌رگی سوتا و ئاهی کێشا و
جه‌سته‌ی بێ ڕۆحی ئازیزیی[1]، بێ ڕێز کرا
قه‌ڵه‌م بێ شه‌ره‌ف و
زمان ناموسی بڕا
باڵدارێک بێ باڵ و بێ هێلانه بوو
شانۆکان هه‌مو بێ ئه‌کته‌ر و
فلیمه‌کان بێ کامێڕا
مرۆڤیش له‌وێ
له ژێر بانی چوار دیواره‌که‌ی
خاکی نه‌بو
ئه‌وه‌ی ده‌رد و ئازار هه‌بو
نه‌ک له مه‌سیح
له نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاڵا بوون
زۆر دور مه‌ڕۆ و نزیک بنواڕه
نه‌ک فه‌ڵه‌ستین، نه‌ک بولیوی
نه‌ک تاران و نه‌ک ئێریتره
چاو بنواڕه له کوردستان
تابلۆی هه‌مو ئازاره‌کان
شانۆی هه‌مو بێ ڕێزیه‌کان
ده‌ردی هه‌مو ئازاره‌کان
ده‌بینیه‌وه و ده‌دۆزیه‌وه
که‌چی ئێمه ده‌وای ده‌ردی
هه‌مو جیهانمان لایه
کوردستانیش لاشه‌یه‌کی نیوه گیانه و
هیچکه‌س مه‌رهه‌می پێ نیه!!
29ی ڕه‌زبڕی 2709
[1] ئازیزی دایکه‌که، واته ڕۆڵه‌که‌ی، کچ یا کوڕه‌که‌ی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر