به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان، میوانانی ئه‌م وبلاگه
سانسور و تفتیشی عقیده و نه‌زه‌ر هه‌میشه به‌شێک بووه له ململانێی ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه‌کان، له گه‌ڵ نووسه‌ران و ئازادیخوازان و نوێ بیران. من که ده‌ستم کرد به دانان و کردنه‌وه‌ی ئه‌م وبلاگه، ئه‌مزانی که مادام وبلاگێکی فارسیه، عاقبت ڕۆژێک له ڕۆژان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سانسۆڕم ئه‌که‌ن و ناهێڵن درێژه به بڵاو کردنه‌وه‌ی وتاره‌کانم لێره بده‌ن. که گۆڤاری زامه‌کانم... ئه‌نووسی تێگه‌یشتم که ناتوانم بابه‌ته‌کان له وۆڕده‌وه کۆپی بکه‌م و بیانخه‌مه سه‌ر ئه‌م وبلاگه، ئه‌و کاره‌ی که پێشوتر ئه‌متوانی بیانکه‌م و وتاره پێشوه‌کانم به‌و شێوه لێره‌ش بڵاو ده‌کرده‌وه! ئه‌مان وبلاگه‌که‌ی منیان وا ده‌ستکاری کردووه که من لێره به‌س بتوانم بنووسم، به‌ڵام وتاره‌کانم ناتوانم کۆپی بکه‌م و لێره بیانخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران. دیاره ئه‌وه بۆ منیش هه‌م کارێکی زیادی و هه‌م تاقه‌ت پڕووکێنه که هه‌مدیسان وتاره‌کان لێره تایپ بکه‌مه‌وه و له ئاکامدا کاری بڵاوکردنه‌وه‌ی من لێره ئا به‌م شێوه کۆتایی پێ دێت. دیاره ڕه‌نگه جار و بار شتێکی کورت یا خۆ یادداشتێک لێره بڵاو بکه‌مه‌وه، یا خۆ لینکی نووسراوه‌کانم لێره، وه‌ک ئه‌وه‌ی زامه‌کانی بێ داییکی!! دابنێم، به‌ڵام به گشتی کاره‌کانی وه‌ک ڕابردوو ناچنه پێش و هیوادارم میوانانی به‌ڕێزی ئه‌م وبلاگه به گه‌وره‌یی خۆیان بمبوورن.
وابه‌سته بوون به خه‌ڵکی دیکه، ئه‌مانه‌شی به دواوه ئه‌بێت، جا بڵه‌ین چی، ده‌سه‌ڵات چیه؟ ئه‌بێت سه‌بر که‌ین، تا خۆمان وڵاتمان ئه‌بێت، ئه‌وجار وێبلاگیش داده‌نێین که سانسۆڕی تیا نه‌کرێت. بژی ئازادی ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕ، نا بۆ سانسۆڕ و تێرۆر!
ئه‌یووب ڕه‌حمانی 04ی جۆزه‌ردانی 2710 واته 25ی مانگی مه‌ی 2010
۱۳۸۹ خرداد ۴, سه‌شنبه
۱۳۸۸ اسفند ۱۹, چهارشنبه
ژماره‌ی یه‌ک و دوو و سێی گۆڤاری "زامه‌کانی بێ داییکی!!" له ماڵپه‌ڕه جیاوازه‌کان.
ناوی گۆڤاره‌که که ته‌نیا 3 ژماره‌م لێیان ده‌ر کرد، "زامه‌کانی بێداییکی!!" یه، که وه‌ک ده‌بینن "یێی" داییکیم به دوودانه نووسیوه و ئه‌مه له ئه‌ساسدا به دوو "ی" هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام من به قه‌ست وام ناو ناوه و هه‌ر بۆیه‌شه به دوا ناوه‌که‌دا دوو دانه نیشانه‌ی تێڕامان و واقمانم داناوه وه‌ک (!!) و وه‌ک له سه‌روتاری ژماره یه‌کدا باسم کردووه، لێره دایک مه‌به‌ست وڵاته و مه‌به‌ست کوردستانه یا مه‌به‌ست دایکی نیشتیمانه و له‌مبواره‌دا ئه‌م تێبینیه‌م به پێویست زانی!
ئێستاش ئێوه ئه‌توانن گۆڤاره‌کان له‌م ئادڕه‌سانه بخوێننه‌وه یا کۆپییان بکه‌ن!
ژماره یه‌ک http://rawij.com/kurdi/PDF/eyub/Zamekani.pdf
ژماره دوو http://rawij.com/kurdi/PDF/eyub/ZamiBeDayki002.pdf
ژماره سێ http://rawij.com/kurdi/PDF/eyub/ZamiBeDayki003.pdf
به هۆی نه‌بوونی کات ته‌نیا سێ ژماره‌ی ئه‌م گۆڤاره‌م ده‌رکرد و له‌واندا هه‌وڵم داوه زۆر ئازادانه هه‌ندێک بابه‌تی گرنگ بوروژێنم و کۆمه‌ڵێکیش ڕه‌خنه بێنمه پێشه‌وه و به سه‌ربه‌خۆترین گۆڤاری کوردستان و جیهانم ناو لێ بردووه و پێشم وایه که ئه‌و ئیدیعایه‌م ڕاسته و چوونکو گۆڤاره‌کان بۆ هیچ لایه‌نێک نه‌نووسراون و له هه‌موو بواره‌کاندا ته‌نیا تاکی خۆم به‌شدار بووم و ته‌نیا بۆ پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستان نووسراون!

۱۳۸۸ دی ۱۵, سه‌شنبه
ڕه‌خنه یان پێداهه‌ڵگوتن؟!
ئه‌یوب ره‌حمانی
ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌وچوونه پێشی کۆمه‌ڵگه، وه‌ک ئۆتومۆبیلێک بێنه‌پێش چاوی خۆت. ئه‌م ماشینی کۆمه‌ڵگه‌یه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆیشتن و پێوانی زه‌مان و شوێن پێویستی به وزه‌یه و ئه‌م وزه‌ش ده‌توانێت له زۆر شت پێک‌بێت. یه‌ک له‌وانه هێزی مرۆڤییه. هێزێکی مرۆڤیی ته‌ندروست ده‌توانێت سوته‌مه‌نییه‌ک یا به‌نزینێکی پاک بێت که ڕۆن و ئاو و خه‌وش و خۆڵی تێدا نییه و له‌مبوارانه‌دا پاک و خاوێن بێت و سروشتییه که هه‌تا ئه‌م به‌نزینه پاکتر بێت، ئه‌وا ئه‌م ماشینی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش، باشتر کار ده‌کات و به هێزتره و هه‌روه‌ها زووتر و بێ کێشه‌تر ده‌ڕواته پێش و ده‌گاته ئامانج. ڕه‌خنه له‌م نموویه‌دا جێگه‌ی فیلته‌ری هه‌یه که کۆمه‌ڵگه پاک و خاوێن ده‌کاته‌وه. پێویستیی ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گرانه ئه‌گه‌رچی بارێکی نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌یه و به یه‌که‌مین روانین وا ده‌رده‌که‌وێت که کارێکی خراپ و دوژمنکارانه بێت، به‌ڵام به ته‌واوه‌تیی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه و ڕه‌خنه نه‌ته‌نیا خراپ و تێکده‌رانه نییه، به‌ڵکو هه‌ڵوێستێکی گه‌شه‌پێده‌ر، نوێکار، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ناوخۆییه‌کان، ناساندنی لایه‌نی ناخۆشه‌ویستیی که‌سێک یا ڕێکخراوه‌یه‌که و هه‌ر ئه‌مه‌ش به مانای پاککردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، یان مرۆڤه له هه‌ڵه و پیسی و پۆخڵیی، له ئه‌نجامدا به مانای ئاڵوگۆڕپێکهێنانه و له خزمه‌ت گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دایه.
هه‌ر کات که‌سێک یا لایه‌نێک ڕه‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ده‌کرێت، پێویسته به دڵفراوانی ڕه‌خنه‌که ببیستێت و هیچ بیر له‌وه نه‌کاته‌وه که ئه‌وا ڕه‌خنه‌گر دوژمنایه‌تی ده‌کات، به‌ڵکو فارس گوته‌نی: ''به فاڵی نیکی بگرێت'' و هه‌وڵ بدات بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی که ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌کراوه، یان ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌که به هه‌ڵه ده‌زانێت، له بۆچوونێک و تێڕوانینێکی دیکه‌وه ده‌توانێت خاڵی ڕه‌خنه لێ‌گیراو روونبکاته‌وه، ئه‌وا باشتره ئه‌و کاره بکات و ڕونی بکاته‌وه که ئه‌گه‌ر له تێڕوانینێکه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌ک له شتێک ده‌گیرێت، ئه‌وا له تێڕوانینێکی دیکه‌وه جێگه‌ی ڕه‌خنه نییه و ڕونکردنه‌وه‌کانی خۆی له‌وبواره‌دا پێشکێش به ڕه‌خنه‌گر یا کۆمه‌ڵگه بکات. به‌م شێوه ده‌بینین که‌شێکی ململانێی سیاسی و پاگژ و سازنده پێکدێت و هه‌موان له یه‌کتر ده‌گه‌ن و با‌س و لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌که‌ڵک پێکدێت، که هه‌موان ده‌توانن شتی لێ فێرببن و قازانج به هه‌موان ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌ڵبه‌ت پاکانه‌کردن ناچێته ئه‌م خانه‌وه، به‌ڵکو پاکانه‌کردن ده‌چێته خانه‌ی خۆدزینه‌وه له ڕه‌خنه!
هه‌ر کات کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌م ئاسته له هۆشیاریی بگات و هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێت، یا ڕه‌خنه‌که به دڵفراوانی وه‌ربگیرێت و هه‌وڵی چاکبوون بدرێت، یان روونکردنی له سه‌ر بدرێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه‌د ده‌توانین بڵێین که ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌توانێت هه‌ڵگری باری قورستری دێمۆکڕاسی و پێشکه‌وتن و گه‌شه بێت و، وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک مه‌حکوم ده‌بێت به سه‌رکه‌وتن و هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌ی نییه، مه‌گه‌ر بۆ پێشه‌وه و بۆ پێگه‌یشتن و وه‌ده‌ستهێنانی لووتکه‌ی ئاسۆکان و ئامانجه‌کان. دیاره به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ر راسته و ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دوژمنکاریی بژمێردرێت و ئه‌و خاڵه‌ی ڕه‌خنه‌یلێگیراوه، ئاڵوگۆڕی تێدا پێکنه‌یه و هه‌روه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیشی له‌سه‌ر نه‌درێت و لایه‌نه ڕه‌خنه‌گره‌که‌ی به هیچ بزانرێت و له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گر بکه‌وێته دژایه‌تییه‌وه و هه‌وڵی سووککرنی ڕه‌خنه‌گر له کۆمه‌ڵگه‌دا بدات، ئه‌وا که‌شیکی ناخۆش و نادۆستانه و تێکده‌رانه ده‌خوڵقێت، که هیچ یارمه‌تییه‌ک به کۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تیش ناگه‌یه‌نێت. وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نه ته‌نیا پێش ناکه‌وێت و گه‌شه ناکات، به‌ڵکو له جێگه‌ی خۆیدا چه‌ق ده‌به‌ستێت و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناته‌ندروست پێکدێت! ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ڕه‌خنه‌گر یان کاریکاتێریستی نییه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌قیوه و وه‌ک ئاوی په‌نگخواردوو وایه که پاش ماوه‌یه‌ک بۆگه‌ن ده‌کات و کرم هه‌ڵدێنێت. کۆمه‌ڵگه نابێت بێجووله بێت و ناشبێت به‌ره‌وه دواوه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، به‌ڵکو ده‌بێ به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و ئه‌مکاره‌ش ته‌نیا کاتێک پێکدێت که ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، یان ئه‌و حیزب و ڕێکخراوه‌یه ڕه‌خنه‌گر یا کاریکاتێریستی زۆر بێت. به مانایه‌کی دیکه ڕه‌خنه‌گر خێراکه‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کان و پێشکه‌وتنه‌کانه. ڕێز له ڕه‌خنه‌گره‌کانتان بگرن با ڕه‌خنه‌گر زیادبن، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان پێش بکه‌وێت!!
خاڵێکی دیکه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پێداهه‌ڵگوتن وستایشکردنه، که ئه‌میش هه‌روه‌ک ڕه‌خنه لایه‌نی باش و پۆزه‌تیڤی هه‌یه و لایه‌نی خراپ و نێگه‌تیڤیش! له پێشدا ئه‌مه بڵێم، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه وه‌ک فیلته‌رێک وابێت که کۆمه‌ڵگه له خراپه و هه‌ڵه پاک ده‌کاته‌وه، ئه‌وا ستایش‌کردن و سوپاسبێژیی، ماتۆڕێکی بێ فیلته‌ره که هه‌رچی به‌نزینی پیس و پۆخه‌ڵ هه‌بێت به بێ فیلته‌ر و به‌بێ ڕه‌خنه‌لێگرتن ده‌چێته نێو ماتۆڕه‌که و، ئه‌و ماتۆڕه پاش ماوه‌یه‌ک له‌کار ده‌که‌وێت و پێویسته هه‌مدیسان پاک بکرێته‌وه.
کاتێک ئێمه با‌س له چاکه و زانایی خۆمان ده‌که‌ین، مانای وایه هیچ که‌م و کورتیمان نییه. کاتێک به گه‌وره‌ی و لێهاتوویی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، یان حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌ڵێین، مانای وایه که ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، یان ئه‌و حیزب و ڕێکخراوه هیچ که‌مایه‌سییه‌کیان تێدا نییه و پێویست به به گۆڕان ناکه‌ن و ده‌بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌ن بمێننه‌وه. واته ئه‌م زه‌لکاوه نابێت ئاوی لێبڕوات و ناشبێت ئاوی پێ زیاد ببێت، له کاتێکدا سروشتی ئاو پێمان ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆگه‌ن نه‌کات، ده‌بێ رانه‌وه‌ستێت. من پێموایه پێداهه‌ڵگوتن و هاندان تا ئه‌و جێگه‌یه باشه که پێی ڕازی نه‌بین، و هه‌وڵبده‌ین خۆمان چاکتر بکه‌ین. واته هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕه‌خنه.
لێره‌دا، با‌س له‌وه بکه‌ین چۆن ده‌توانین له خۆمان ره‌خنه بگرین! ڕه‌خنه‌یه‌ک که خۆمان ئاراسته‌ی خۆمانی ده‌که‌ین، پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرێک له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ڕه‌خنه‌مان ئاراسته بکات. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر خانمی میته‌ران چووه هه‌ولێر و هه‌ندێک باسی پێشکه‌وتنی هه‌رێمی باشوری کوردستانی کرد، هاوکات کۆمه‌ڵێکیش ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم کرد، که وه‌ک دیتمان به دڵفراوانی وه‌رگیرا. بێ‌شک وه‌ها ڕه‌خنه‌گه‌لێک ڕێخۆشکه‌رن بۆ دیتنی که‌موکوڕییه‌کان و بۆ باشترکردنی کۆمه‌ڵگه. خۆزگه ئێمه ته‌نیا گوێمان له ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ره‌کی و به ناوبانگ نه‌گرتایه، به‌ڵکو گوێمان بۆ ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆییش شل بکردبایه و ڕه‌خنه‌گرانی خۆماڵیشمان به هه‌ند وه‌ربگرتایه و ئه‌وانیشمان ئه‌وه‌نده به جدی بگڕتایه، هه‌ر وه‌ک چۆن خانمی میته‌رانمان به جدی وه‌رگرت! هه‌ر ئه‌مه خۆی ڕه‌خنه‌یه‌کی خۆماڵی بوو!
به‌گشتی ڕه‌خنه پێویسته بۆ کۆمه‌ڵگه، ستایش‌کردن و پێداهه‌ڵگوتنیش تا ئه‌و جێیه باشه که پێی ڕازی نه‌بین و پێمانوابێت که ده‌توانین باشتریش بین. له وه‌رزشدا ئه‌گه‌ر باشین و هانده‌درێین، ده‌توانین باشتر بین، له خوێندندا ده‌توانین زیره‌کتر بین، له هونه‌ردا ده‌توانین کاری باشتر و جوانتر بخوڵقێنین، له بازرگانیدا ده‌توانین کاری گه‌وره‌تر بکه‌ین، له دێمۆکڕاسیدا ده‌توانین دڵفراوانتر و ئیده‌ئالیستر بین و له چوارچێوه‌ی تێۆری بێینه ده‌رێ و به کرده‌وه‌ش دێمۆکڕات بین و ڕێگه به خه‌ڵکانی دیکه‌ش بده‌ین بێنه پێش. له کاری حیزبی و حیزبایه‌تیکردندا جه‌ماوه‌ریتر بین. ئه‌مه‌ش کاتێک مسۆ‌گه‌ر ده‌بێت که نه‌ته‌وه‌یی بین، نه‌ک ته‌نیا حیزبی بین و هتد...!
جێی ئاماژه‌یه که ئامۆژگاریکردنمان وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان ده‌یکه‌ن، ناچنه هیچکام له خانه‌ی ڕه‌خنه و پێداهه‌ڵگوتنه‌وه، به‌ڵکو ده‌چنه خانه‌ی شۆڤینیزمه‌وه و هیچ جۆره دڵسۆزییه‌ک له‌و ئامۆژگارییانه‌دا نابیندرێن!
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌من ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌م گرتۆته پێش، بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌می چوونه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌مدام!
18ی ڕه‌زبڕی 2709

۱۳۸۸ آذر ۲۷, جمعه
ئازادی ڕاده‌ربڕین له چاویلکه‌ی ڕێکخراوی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکه‌وه!
ئازادی گرنگترین ته‌وه‌ره‌ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤه که له سی خاڵدا ئاماده کراوه و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌مو وڵاته سه‌ربه‌خۆکانی جیهان واژۆیان کردووه و پێویسته حکومه‌ته‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و خاڵانه به شێوه‌ی یه‌کسان بۆ هه‌مو شارومه‌ندان له به‌ر چاو بگرن. کوردستان ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی نیه و ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌شی واژۆ نه‌کردووه، به‌ڵکو ئه‌وه داگیر که‌رانی کوردستانن که واژۆیان کردووه و به‌ڵێنیان داوه به باشترین و خوێناوی‌ترین شێوه‌کان گه‌لی کوردی پێ سه‌رکوت که‌ن، نا ببورن به‌ڵێنیان داوه که گه‌لی کورد وه‌ک گلێنه‌ی چاوه‌کانیان بپارێزن!!
بابه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕینیش که ته‌وه‌ری جێگای مشتومڕی ئه‌م وتاره‌یه هه‌روه‌تر خاڵێکی زۆر گرنگه و به پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه که به تایبه‌ت له خاڵی نۆزده‌دا باسی کراوه، پێویسته وه‌ک مافێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر چاوی لێ بکرێت. له خاڵی نۆزده‌دا هاتووه که، هه‌مو که‌س مافی ده‌ربڕینی سه‌ربه‌ستانه‌ی ڕا و بۆچونی خۆی هه‌یه و زۆر گرنگه که "هیچکه‌س له ده‌ربڕینی مافی خۆی ترس و دڵه‌ڕاوکه‌ی نه‌بێت" و له به‌ده‌ست هێنانی زانیاری و "بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست و بۆچونه‌کانی خۆی به هه‌ر شێوه‌یه‌کی گونجاو" و به بێ له به‌ر چاو گیرانی سنوره‌کان سه‌ربه‌ست بێت. خاڵی یه‌که‌می په‌یماننامه‌که‌ش هه‌ر پێداگری له سه‌ر ئازادی ده‌کاته‌وه که هه‌مو مرۆڤێک له جیهاندا به سه‌ربه‌ستی له دایک ده‌بێت له باری مافه‌کانه‌وه یه‌کسانه و هیدیکه و خاڵێکی دیکه که زۆر گرنگه و ئه‌ویش هه‌ر به‌م وتاره ده‌خوات، خاڵی سیهه‌مه واته خاڵی کۆتایی که ده‌ڵێت، هیچکام له‌م خاڵانه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه نابێت به شێوه‌یه‌ک وه‌ربگێڕدرێت یا شی بکرێته‌وه که ببێته هۆی مافێک بۆ حکومه‌تێک یا کۆمه‌ڵێک یا که‌سێک که به هۆی ئه‌و خراپ شی کردنه‌وه‌وه بتوانرێت که‌ڵکی خراپ له‌م به‌یاننامه‌یه وه‌ربگیرێت و ڕێگایه‌ک بۆ بێ مافکردنی خه‌ڵک بدۆزرێته‌وه، به کورتی هیچکه‌س و گروپ و ده‌وڵه‌تێک بۆی نیه خاڵه‌کانی پێچه‌وانه و ته‌حریف بکات! ئه‌م خاڵه‌ی ئاخر زۆر گرنگه بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه، چونکو گروپگه‌لێکی فره هه‌ن که حه‌ز ده‌که‌ن به قازانجی خۆیان و به هۆی ئایدیۆلۆژیه‌کانیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ئه‌و ئازادیانه سه‌ره‌وخوار بکه‌نه‌وه و قازانجی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی لێ وه‌ربگرن!!
له سه‌ده‌ی ئێستادا و هه‌نۆکه ئازادی گرنگترین با‌س و ته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیه که له‌گه‌ڵ گه‌شه کردنی ئاستی ژیری و هۆشیاری مرۆڤه‌کان ئه‌و هه‌سته‌ش گه‌شه‌ی کردووه و به‌رده‌وام له گه‌شه کردندا بووه تا به ئیستا که سه‌رده‌می گڵۆباڵیزم و ئینتێڕنێت و سه‌ته‌لایته، گه‌ییوه. مرۆڤ به میلۆن ساڵه ئه‌ژی و له توێ هه‌زاران ساڵ پێگه‌یشتنی و ئه‌وجار گه‌شه کردنی هزری ئه‌و له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست و پاش ڕێنێسانس توانی به یارمه‌تی بیرمه‌ندانێکی وه‌ک ژان ژاک ڕۆسۆ و کانت و فۆکۆ و دواتر نیچه و ڕاوڵس و زۆری دیکه‌ش نرخی ئازادی بناسێت. ناسینی نرخی ئازادی کاتێک مسوه‌گه‌ر بوو که مرۆڤ نرخی خۆی ناسی. ئه‌و بیرمه‌نده مه‌زنانه به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتن که هه‌ر کات و له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک نرخی مرۆڤه‌کان به‌رز بنرخێت ئه‌وا مرۆڤه‌کان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌توانن ئازاد بن و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ش کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاده و ده‌توانێت به ئازادیه‌که‌یدا بنازێت. یه‌که‌م کۆسپ له سه‌ر ڕێگای ئه‌و بیرمه‌ندانه ئایینی مه‌سیحیه‌ت و سونه‌ته چه‌ق به‌ستووه‌کانی ئه‌و ئایینه بوون، به‌ڵام هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و ئایین و سونه‌تانه باسی سه‌ر بوون. بۆ نمونه گالیله حوکمی سوتانی ده‌درێتێ به تاوانی ئه‌وه‌ی که وتبوی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رز خڕه و زه‌وی به ده‌وری خۆردا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌مه‌ش ئایین و کتێبه ئاسمانیه‌کان و هێزی تاقانه و بێ ڕه‌حمی که‌نیسه و ئوتوریته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خستبووه ژێر پرسیار! گالیله زانستێکی ناسیبو و پێویستی به ئازادی بوو ده‌ری ببڕێت و ئه‌و کاره‌یشی کرد، به‌ڵام وه‌خته بوو به نرخی گیانی ته‌واو ببێت و به ناچاری له بۆچونه‌که‌ی پاشگه‌ست بووه‌وه، به‌ڵام دواتر مرۆڤی ئازاد و قسه‌که‌ر و بوێری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له هه‌ڕه‌شه و بێ غیره‌ت کردنیان نه‌سڵه‌مینه‌وه و قسه‌یان کرد و نووسیان و که‌نیسه و هێزی تاقانه‌ی که‌نیسه‌یان خسته به‌ر هێرش و ڕه‌خنه‌ی خۆیان و هزرێکی نوێیان به ناوی لیبێڕته واته ئازادی خوڵقاند و ئه‌مڕۆکه‌ش وا لانیکه‌م نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان سوت له‌و هزره وه‌ر ئه‌گرێت و له سێبه‌ری لیبڕالیزمدا حه‌ساوه‌ته‌وه! مارکس بنیاتنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئابوری سوسیالیزم و گه‌یشتن به کومونیزم له ژێر سێبه‌ری لیبڕالیزم و به بیری هومانیزمی نوێوه ده‌ینوسی و بۆچونه سیاسی و فه‌لسه‌فی و ئابوریه‌کانی خۆی ده‌ر ئه‌بڕی و نه ته‌نیا لیبڕالیزمی ڕه‌ت نه‌کرده‌وه به‌ڵکو بۆخۆی مرۆڤێکی لیبڕاڵ بوو و باوه‌ڕی قوڵی به‌و ئازادیه هه‌بوو که له سایه‌یدا ده‌ینوسی و که‌سیش یه‌خه‌ی نه‌ده‌گرت و له سه‌ر بۆچونه‌کانی و کتێبه‌کانی و پێک هێنانی ئه‌نترناسیونالیزم نه‌یانده‌خسته به‌ندیخانه! به‌ڵام مارکس پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه سازی له ئوروپا و دیتنی پیوه‌ندیه‌کانی کار و ده‌سمایه، به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆی ئابوریزان و پسپۆڕ بوو له بواری ئابوری‌دا و هاوکات هومانیست یا مرۆڤ دۆستیش بوو، که‌شفێکی نوێی کرد که ئه‌ویش ناسینی نیزامی نوێی ده‌سمایه‌داری بوو و به هه‌مو هێزییه‌وه له دژی موناسیباتی کار و ده‌سمایه و سوت و به‌هره و قازانج وه‌ستاوه و ترسی لێ نیشت که مرۆڤایه‌تی به په‌یدا بوونی که‌ره‌سته به‌ره‌و کۆیله‌داری ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر بۆیه‌شه پێشنیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤی بۆ کۆمۆنه‌کان کرده‌وه و له دژی ده‌سمایه‌داری ڕاوه‌ستا و هه‌ر بۆخۆیشی و منداڵه‌کانیشی بوونه قوربانی ئه‌و مناسیباته. به‌ڵام مارکس به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژی لیبڕالیزم و ئه‌و ئازادیانه‌ی که له‌و هزره‌وه وه‌رگیرابوون نه‌بو و به پێچه‌وانه به قوڵی پشتیوانی لێده‌کرد، ته‌نیا یه‌ک شت که له دژی بوو ئازادی خاوه‌ندارێتی بوو و پێی وابو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێویسته کۆمه‌ڵگا بۆ کومۆن بگه‌ڕێندرێته‌وه، پاره نابێت له ده‌ست تاکه‌کاندا بێت، که لیبڕاڵیسته‌کان ئه‌م خاڵه‌یان پێ پێشێلکاری مافی تاک بوو، ته‌واو. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆکه ڕێڕه‌وانی مارکس له دژی لیبڕالیزم ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌سمایه‌داری و لیبڕالیزم به یه‌ک چاو ده‌بینن، ته‌نیا جێگای پرسیاره و مارکسیسته‌کان ده‌بێت جه‌بهه‌ی شه‌ڕیان و لوله‌ی تفه‌نگیان ڕو له ده‌سمایه‌داری و هۆکاری چه‌وسانه‌وه بێت و نه‌ک ڕو له لیبڕالیزم. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حیزبه به ناو مارکسیسته‌کان پشتیوانی لێده‌که‌ن، بریتین له هه‌مو ئازادیه‌کانی مرۆڤایه‌تی و به کاڵ و کرچی پشتیوانی له لیبڕالیزم ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک له ڕوی چه‌پڕه‌ویه‌وه و هه‌ندێکیش له ڕوی تێ نه‌گه‌یشتنه‌وه له بیری مارکس و هه‌ندێکیش نه‌خوازڕاو له دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی ئازادی واته لیبێڕته ده‌وه‌ستنه‌وه، هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سمایه‌داری به ناوی ئازادی و لیبڕالیزمه‌وه حکومه‌ت ده‌کات و مرۆڤ ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوڵ له بابه‌ته‌که بنواڕین، ده‌سمایه‌داری له لیبڕالیزم ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سته که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرێت!! بۆیه ئه‌وانه‌ی که به داخه‌وه مارکسیزمیان کرده ئایین، وه‌ک ئایینیش به‌رگری له ئازادیه‌کان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ناتوانن ئازادی ته‌واو به مرۆڤ بده‌ن و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌وه‌یه که باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و خه‌تای مرۆڤه‌کانی نیه!
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و ڕوخان و له‌ناوچون ئه‌ڕوات، جا ئێستا ئه‌م ڕوخانه له ڕێگای خه‌ڵکه‌وه و گۆڕینی نیزام ڕوبدات یا خۆ به هۆی هێزی ده‌ره‌کیه‌وه، ڕه‌پتێکی به بابه‌ته‌که‌وه نیه، به‌ڵکو له ناو چون و ئاڵ و گۆڕی ده‌سه‌ڵات له ئێران جێگای باسه. له پاش ئاڵ و گۆڕ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌مدیسان وه‌ک ساڵانی په‌نجا و حه‌وتی هه‌تاوی ئه‌که‌وێته‌وه ده‌ست خه‌ڵک و هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کان، به‌و جیاوازییه که ئه‌مجاره حیزبه‌کان زۆر زیاترن له سی ساڵ پێش ئێستا و کۆمه‌ڵگای کوردستانیش هه‌ر گۆڕاوه و خه‌ڵک به عام زۆر وریاتر، زاناتر، ئاکادێمیکتر، تێگه‌یشتوتر، ئازادتر و هیدیکه‌ن.
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه سبه‌ینێ پێویستی به ئازادییه و پێویسته بۆچونه‌کانی خۆی ده‌رببڕێت، سه‌ندیکای کرێکاران پێک بێنێت، ئین جی ئۆی هه‌بێت و کۆڕ و کۆمه‌ڵی جیاوازی ژنان و منداڵان و لاوان و مامۆستایان و هیدیکه پێک بێنێت و له سایه‌ی ئازادی‌دا و به پێی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، قسه‌کانی بکات. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌که‌وێته ده‌ست حیزبه‌کانه‌وه و ئه‌مه‌ش گرێ پوچکه‌ی داهاتومان ئه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حیزبی جۆراوجۆر به مانای، سه‌لیقه و هزر و ئایدیۆلۆژی و بیر و بۆچونی جیاوازه. تا ئێستاش ئه‌گه‌ر چی زۆر بیر له‌وه کراوه‌ته‌وه که حکومه‌تێک بۆ هه‌رێمی کوردستان پێک بێنین، به‌ڵام حیزبه‌کان به لالوته‌وه لێی ده‌ڕوانن و یاری به‌و بۆچونه‌وه ده‌که‌ن و بێ بایه‌خ چاوی لێ ده‌که‌ن، بۆ چی؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی که سبه‌ینێ هه‌رج و مه‌رج حاکم بێت و ئاناڕشیزم پێک بێت و ئه‌و حیزبه‌ی که چه‌کداری له هه‌موان زیاتر بێت ئه‌وا ده‌بێته خانی خانان و به که‌یفی خۆی مه‌عامه‌له له‌گه‌ڵ زروفه‌که ده‌کات و خه‌ڵکیش ده‌بێت بێده‌نگ بن ئه‌گینا سه‌ریان ئه‌چێت، خۆ به‌وه نیه ده‌سه‌ڵات کورده، به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێک له مه‌ترسی ئه‌که‌وێت و تاقه که‌سێک بۆی نابێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه بخاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه له ناوی ئه‌به‌ن!! هه‌ر له ئێستاوه به‌رنامه‌ی تلویزیۆنی داده‌نێن و سیاسه‌تی بێده‌نگ کردن و ترساندنی خه‌ڵک بڵاو ده‌که‌نه‌وه که قسه نه‌که‌ن، شت نه‌نوسن، ئاگاتان له ده‌متان و له قه‌ڵه‌متان بێت، پێتان له گلیمی خۆتان ڕانه‌کێشن، ئه‌گینا قه‌ڵه‌می ملتان ده‌شکێنین!! ئه‌مه په‌یامی حیزبێکه بۆ خه‌ڵک و بۆ ڕوناکبیر و نووسه‌ری چاره ڕه‌شی کوردی ڕوژهه‌ڵات!!
بۆیه بێ ئه‌وه‌ی دژی حیزبێک قسه‌مان کردبێت و به‌و په‌ڕێ ڕێز له کار و تێکۆشانیان، به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به یه‌ک ده‌سه‌ڵات و یه‌ک یاسا و یه‌ک حوکم و یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌وه‌یش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ک ده‌یان ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی و پێویسته ئه‌و که‌لێنه له ئێستاوه پڕ بکرێته‌وه دانه‌ندرێت بۆ سبه‌ینێ و ئه‌مه‌ش دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕی هیچ کۆمه‌ڵێک نیه!
28ی سه‌رماوه‌زی 2709

۱۳۸۸ آذر ۲۴, سه‌شنبه
ڕه‌شبینیه‌کان و ڕوونبینیه‌کانی پرسی گه‌لی کورد و له دایک بوونی خه‌ونێکی نوێ!! (ئایا کورده‌کان نه‌ته‌وه‌ین؟)
a.jpg)
ساڵی 2014ی زایینی واته ده‌ور و به‌ری پێنج ساڵی دیکه، ته‌مه‌نی کۆیلایه‌تی گه‌لی کوردستان ده‌گاته نیو هه‌زاره واته پێنجسه‌د ساڵ! ئه‌وه‌تای گه‌لی کوردستان کۆیله و ژێرده‌سته‌یه دایمه حه‌ولی داوه خۆی له‌م بنده‌سته‌ییه ڕزگار بکات و به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆیله‌چییان و کۆلۆنیالیستگه‌رانی کوردستان به زۆر و زۆرداری و به چه‌ک و هێزی نیزامی و به شه‌ڕ نیشتیمانی کوردانیان داگیر کردووه و هیچ زمانێکی دیکه زیاتر له‌و زمانه‌یان نه‌فامیوه، ئازادیخوازان و ناجیانی کوردیش به ناچاری شه‌ڕیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌وانیش وه‌ک داگیرکه‌ران هه‌ڵس و که‌وتییان کردووه و هه‌وڵیان داوه که کێشه و گرفته‌کانی کورد له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی ئه‌شغاڵگه‌ر به شه‌ڕ ڕاست بکه‌نه‌وه. کورد له‌م شه‌ڕه‌دا، ئه‌گه‌ر چی پشتیوانی ئینسانی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌ی خۆی له پشت بووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت نه‌بووه و ده‌ستی به گرنگترین که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ واته "ئابوری وڵاته‌که‌ی" خۆی ڕانه‌گه‌ییوه، به‌م هۆیه‌وه هه‌ر کات شه‌ڕه‌کان و به‌رگرییه‌کان درێژه‌یان کێشاوه، له سه‌رئه‌نجامدا به شکستی لایه‌نی کوردی کۆتایی پێ هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی کوردی بێ پشتیوانی ده‌ره‌کی، خۆیشی نه‌یتوانیوه پشتیوانی خۆی له باری وه‌گیرهێنانی چه‌ک و چۆڵ و به‌رده‌وامی شۆڕش بۆ ماوه‌ی دور و درێژ بکات و له‌مبواره‌دا سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونه. شۆڕشگێڕانی کوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو فیداکاری و گیانبازی و دڵسۆزییانه‌یان که بۆ گه‌له‌که‌یان کردووه، به‌ڵام به داخه‌وه له‌مبواره‌شدا وه‌ک هه‌ندێک بواری دیکه‌ش که‌م تا زۆر چاو له ده‌ست و هه‌ژار بوونه، واته هه‌ژاریی ئابوری هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ژاریی سیاسی و تاکتیکی و هی دیکه‌ش!
ئه‌وه‌نده‌ی که په‌یوه‌ندی به هه‌ژاریی ئابوری و ناسه‌ربه‌خۆیی و چاو له ده‌ست بوونی ئابوریه‌وه هه‌یه، هۆکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی دڕندایه‌تی داگیرکه‌ران که ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌م نیشتیمانه‌دا گرتووه و ئابوری نیشتیمانی کوردان و کانه نه‌وت و گاز و به‌رد و شته‌کانی ئه‌م گه‌له و کشت و کاڵ و گومرکه‌که‌یشی کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن و شۆڕشگێڕانی کورد ده‌ستیان به‌م سه‌رچاوانه ڕانه‌گه‌ییوه و له ده‌ره‌وه‌ش ته‌نیا وه‌ک یارمه‌تی، بۆ زیندوو مانه‌وه و درێژه‌ی خه‌بات، ئه‌ویش به هه‌ژاری، یارمه‌تی دراون و زۆر جاریش حیزبه کوردیه‌کان له هه‌مو پارچه‌کان و ده‌توانم بڵێم به داخه‌وه بۆ درێژه‌ی خه‌باتی خۆیان په‌نایان بردۆته به‌ر داگیرکه‌رانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان! شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چوونه‌ته باوه‌شی نیزامی به‌عس و ئه‌وانی باکور چونه‌ته باوه‌شی نیزامی ئه‌سه‌د و کۆماری ئیسلامی و ئه‌وانی باشور چوونه‌ته باوه‌شی کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت یارمه‌تیشیان داون و تا ئه‌مڕۆکه‌ش وه‌ک برا وان و م‌و ناچێت به به‌ینیاندا!!
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ژاریی سیاسی و تاکتیکی، ئه‌توانم بڵێم که گه‌لی کورد و ڕوناکبیران و شۆڕشگێڕانی کورد له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان خاوه‌نی کتێبخانه وئاڕشیوخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ن له بواری هه‌ڵه‌ی سیاسی و تاکتیکی و هۆکاره‌که‌یشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ک شت و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کورد به گشتی، به حیزب و ڕێکخراوه و ڕوناکبیر و هیدیکه‌وه، نه‌ته‌وه‌یی نین! کارم به تاقه که‌سه‌کان نه‌داوه که لێره و له‌وێ بیر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌نه‌وه، مه‌به‌ستی من لێره جه‌ماوه‌ره و چونکو له ڕاپرسیدا جه‌ماوه‌ر حیسابه و نه‌ک تاقه‌کان و سه‌رۆکه‌کان! کورد گه‌لێکی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌لێکی نه‌ته‌وه خواز نه‌بووه و نیه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین که‌لێنه له کورده‌کاندا که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که دیعایه ده‌که‌ن که نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ته‌وه‌یی نین!! کورد نه‌ته‌وه‌یی نین بۆ ئه‌وه‌ی که بیریان له ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، له سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، له ئابوری سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، له هه‌ڵس و که‌وتی سه‌ربه‌خۆ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان نه‌کردۆته‌وه! کورده‌کان حیزبین و بیر له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ده‌که‌نه‌وه، کورده‌کان عه‌شیره‌یین، بۆ ئه‌وه‌ی که بیر له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه ده‌که‌نه‌وه. کورده‌کان کاتێک ده‌بنه گه‌لێکی نه‌ته‌وه‌خواز و نه‌ته‌وه خۆشه‌ویست که ئا له‌م حاڵه‌ته سه‌ر لێ شێواویی و نیشتیمان داگیرکراوه‌ییه‌دا، ته‌نیا بیر له یه‌ک شت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه! کورده‌کان پێویسته و ده‌بو هه‌ر ئێستاکه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بن و له پاڵ وه‌ها ڕێکخراوه‌یه‌کیشدا ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕێکخراوی بچکۆله هه‌ڵسوڕانیان هه‌بوویایه زۆر ئاسایی ده‌بو، به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دایه که کورده‌کان به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات ئێستا به‌و جۆره نین و حاڵه‌تیان نائاساییه و هه‌ر ئێستاکه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌نی نیزیکه‌ی بیست ڕێکخراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نییه، که لانیکه‌م ده دانه‌یان ئیدیعای تاقه حیزبی سه‌ره‌کی بۆ خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌مه ئاور خۆشکه‌ری داهاتوی کوردستانه که وڵات ده‌کاته جه‌هه‌نده‌مێک ئه‌و سه‌ری ناپه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ی له ده حیزب‌دا که‌س خۆی له‌ویتر به که‌متر نازانێت و له ناوچه‌یه‌کی ئێجگار حه‌ساسیشدا ده‌ژین که وه‌ک ئه‌وه وایه به‌نزینت ڕشتبێت و به تاقه بروسکه‌یه‌ک، هه‌مو ناوچه‌که ئاور ده‌گرێت! ئه‌مه‌یه مه‌ترسی من له دواڕۆژی کوردستان! ئێستا له ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌ژین و له وڵاتگه‌لێکین که چه‌کمان پێ نیه و ده‌سه‌ڵاتیشمان نیه، به‌ڵام که چوینه‌وه کوردستان هه‌مو چه‌کدارین، هیچ ده‌وڵه‌تێکی خۆماڵی و هیچ یاسا و دادگایه‌کمان به سه‌ره‌وه نیه، هه‌مو موده‌عیین، دێمۆکڕاسیمان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌زمون نه‌کردووه و ته‌نیا وه‌ک شارومه‌ند له وڵاتانی دێمۆکڕات ژیاوین و ئیتر بۆخۆتان چیرۆکێکی تێر و ته‌سه‌ل له‌م و‌زعه بخوێننه‌وه و ئه‌و ئاگره‌ی دواڕۆژ که من له ئێستاوه لێی ده‌ترسێم، بیهێننه به‌ر چاوی خۆتان!!
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و خۆشخه‌یاڵیه‌کانمان و له دایک بوونی خه‌ونێکی نوێ!
من پێم وایه که له‌م ساڵانه‌ی ئاخرا کورده‌کان له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان توش خۆشخه‌یاڵییه‌کی ئێجگار به‌رچاو له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان بوونه‌ته‌وه و خۆشخه‌یاڵی ئه‌مجاره‌مان به‌ناوی چاره‌سه‌ری دێمۆکڕاتیکی کێشه‌ی گه‌لی کوردستان به‌ر چاو ده‌که‌وێت! یه‌ک له خۆشخه‌یاڵیه‌کانی ڕابردوومان برایه‌تی برایانی موسوڵمانی ئێمه وه‌ک تورک و فارس و عه‌ڕه‌ب بوونه، که پاش ئه‌وه‌ی کاریان سه‌ری گرت ئه‌وجار وه‌ک مار پێیانه‌وه داین و وڵاتیان لێ دابه‌ش کردین. یه‌کی دی له خۆشخه‌یاڵیه‌کانمان پێک هێنانی ویلایه‌تی خودموختاری کوردستان بوو که ئه‌ویش بۆ له بیر بردنه‌وه‌ی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ته‌ڕڕاحی کرابوو و دواتر ئه‌ویشیان نه‌داینێ و خۆشخه‌یاڵییه‌کی دیکه خه‌ونی فیدڕالیزمه که هه‌ر ئێستاکه سه‌رمانیان پێوه شلوق کردووه و بێ‌شک له ساڵانی داهاتودا له پڕ ژه‌هره‌که‌ی له له‌شماندا هه‌ست پێ ده‌که‌ین، هه‌ر وه‌ک چۆن له به‌غداد تۆپ تۆپێنێمان پێ ده‌که‌ن! نوێترین خۆشخه‌یاڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دێمۆکڕاتیکی گه‌لی کوردستان له باکوری وڵاته و دیتمان که چلۆن وه‌ک مار به ده ته په‌یانه‌وه دا و له ئێرانیش زمزمه‌ی ئه‌وه هه‌یه که گوایا نوێنه‌رانی به‌سیجی کورد له تارانیش به ته‌مای کۆپی کردنی ده‌ته‌په‌ن!! دیاره هیچکه‌س دژی ئه‌وه نیه که کێشه‌کانی نه‌ک به شه‌ڕ، به‌ڵکو له ڕێگای ناتوند و تیژی و ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام ئه‌زمونه‌کانی ڕابردوی هه‌ڵس و که‌وتی گه‌لانی داگیه‌رکه‌ری کوردستان له گه‌ڵ ئێمه و جێ پێ خاڵی کردنمان به ده‌یان و سه‌دان جار و هیدیکه پێمان ده‌ڵێن که ئه‌و گه‌لانه نه ته‌نیا هیچ جێگای متمانه نین، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ مافی خۆیان زۆر نه‌ته‌وه‌یین و جار و باریش له ئاست گه‌لی کورددا له فاشیزمێکی سه‌ره‌ڕۆش لا ده‌ده‌ن و هیتله‌ر و موسولینی و ستالینیش نایانگرێته‌وه، به‌م ئه‌زمونانه‌وه ده‌بێت ئێمه دایمه لێیان به گوومان بین. دایمه که ده‌ستمان له گه‌ڵ لێده‌ده‌نه‌وه، وریای ده‌سته‌که‌ی دیکه‌یان بین که چه‌قۆی هه‌ڵگرتووه و به ته‌مان له پشتمان ڕۆکه‌ن!! کاتێک من ئا به‌م شێوه‌یه ڕه‌شبین و پیسیمیست له‌مه‌ڕ داگیرکه‌رانه‌وه بیر ده‌که‌مه، خه‌تای من نیه، به‌ڵکو ئه‌مه ئه‌و ته‌سویره‌یه که ئه‌وان له خۆیان لای من دایان ناوه!! ئه‌وجار له سیاسه‌تدا له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له یاریدایه، نه شه‌رم هه‌یه نه ته‌عاروف و نه ڕوده‌رباعیسی، به‌ڵکو هاوکات له‌گه‌ڵ نیشاندانی ڕویه‌کی دیپلۆماسی گه‌ش و خۆش به به‌رانبه‌ره‌که‌ت، پێویسته ته‌واو به گومان بیت لێی و ڕه‌شبین بیت له گه‌ڵی. ئه‌گه‌ر کورده‌کان له ڕابردودا که هه‌لیان بۆهه‌ڵکه‌وتووه، ئا به‌م شێوه‌یه بوونایه له سیاسه‌تدا، ئه‌وجار هیچکه‌س نه‌یده‌توانی به لۆکه سه‌ریان ببڕێت و نیشتیمانیان داگیر و پارچه پارچه بکات!!
چاو له ئه‌مڕۆ بکه‌ن، ڕۆژ نیه داگیرکه‌رێک له داگیرکه‌رانی کورد پیلانێک به کورده‌کان نه‌گێڕن. ڕۆژ نیه یه‌کیان سوکایه‌تییه‌کیان به نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌کردبێت، ڕۆژ نیه ئه‌و قین و نفره‌ته قوڵه‌ی له قوڵای دڵی داگیرکه‌رانی کوردستاندا له دژی گه‌لی کورد جێگای گرتووه، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نه‌ڕژێننه ده‌ره‌وه و به سه‌رسوڕمانه‌وه و له‌و په‌ڕی بێ شه‌رمی و ماف به خۆ قایل بووندا، مافی ئێمه پێشێل نه‌که‌ن. ڕۆژ نیه له قوژبنێکی کوردستاندا له قوڵایی نیشتیمانی کوردان‌دا هه‌ڵاواردن، ته‌عه‌دا، سوکایه‌تی، بێ حورمه‌تی، کوشتن و گرتن و بڕین و هیدیکه به گه‌له‌که‌مان نه‌که‌ن! ئه‌وه‌ی جێگای شک و گومان نییه ئه‌وه‌یه که داگیرکه‌ران ته‌نیا داگیر کردنی کوردستان بۆ سوکایه‌تی کردن به گه‌لی کورد به کیفایه‌ت نازانن، به‌ڵکو ڕۆژانه ده‌بێت ئه‌م قین و ڕقه‌یان نوێ و ئوپده‌یت بکه‌نه‌وه و سوکناییه‌ک به دڵی نه‌خۆشییان بده‌ن! له لایه‌نی به‌رانبه‌ر که ئێمه‌ی کوردین، به پێچه‌وانه ڕۆژ نیه که خۆشخه‌یاڵیمان به داگیرکه‌ران نیشان نه‌ده‌ین، ڕۆژ نیه که به ده‌مییانه‌وه پێ نه‌که‌نین، ڕۆژ نیه که نییه‌تی ئاشتیخوازانه‌مانیان پێ نیشان نه‌ده‌ین، ڕۆژ نیه که له پاڕله‌مانی ئێراق سووکایه‌تییه‌کانی عه‌ڕه‌بان پشت گوێ نه‌خه‌ین و چاوی لێ نه‌نوقێنین، ڕۆژ نیه که بیر له‌وه نه‌که‌ینه‌وه که په‌یکی ئاشتی بۆ تورکیا بنێرین و ڕۆژ نیه که به ناو نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، نامه‌یه‌کی قوربان و سه‌ده‌قه بۆ دیکتاتۆڕه حه‌جه‌مه‌کانی داگیرکه‌ر له‌و وڵاته نه‌نێرن و به شه‌رم و سه‌ری کزییه‌وه داوای به‌خشینمان و کۆبوونه‌وه‌یان لێ نه‌که‌ن! ڕۆژ نیه که به ناو حیزبه ئوپۆزیسیۆنه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ هه‌زاره‌مین جار سوێند بۆ ڕۆشنبیر و شاعیر و هونه‌رمه‌نده به ناو مرۆڤدۆسته حه‌جه‌مه‌کان نه‌خۆن که ئه‌وان واته حیزبه‌کان گوایا "به شه‌ره‌فییان" "جیابوونه‌وه‌خواز" نین! ئایا ده‌زانن که بۆچی ئه‌وان واته داگیرکه‌ران ئه‌وه‌نده ئاوان که هه‌ن و بۆ ئێمه ئه‌وه‌نده ئاواین که هه‌ین؟ وڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یین و هه‌مو هه‌وڵییان بۆ سه‌لماندنی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یانه و ئێمه‌ش حیزبی و عه‌شیره‌یین و هه‌مو هه‌م و غه‌ممان بۆ سه‌لماندنی حیزبه‌که‌ی خۆمان و عه‌شیره و بنه‌ماڵه‌که‌مانه!! بۆیه من ده‌ڵێم و یه‌قینم هه‌یه که ئێمه نه‌ته‌وه‌یی نین بۆیه ئاوا بێ ده‌سه‌ڵاتین! ئه‌رێ بابه "ئیدی به‌سه تا که‌ی دڵمان ته‌قی" ئه‌م هه‌مووه بێ هێزییه، ئه‌م هه‌مووه بێ چاره‌ییه، ئه‌م هه‌مووه بێ ته‌کلیفییه، ئه‌م هه‌موه بێ ده‌سه‌ڵاتییه، ئه‌م هه‌مووه خۆشخه‌یاڵییه، ئه‌م هه‌موه بێ ڕێزییه، ئه‌م هه‌موه له ژێره‌وه بوونه تا که‌ی؟!!
ئێمه‌ی کورد هێنده نوقمی حیزبایه‌تی بووین و پێمان وایه که ته‌نیا حیزبه‌کانمان ده‌توانن کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر که‌ن که بۆخۆمان ده‌سته‌وه‌ستان ماوین و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیشمان نیه! ئه‌مه له حاڵێکدا که به ئه‌زمون و ته‌جروبه بۆمان ده‌رکه‌وتووه که حیزبه‌کان ئه‌گه‌ر چی زه‌حمه‌ت ده‌کێشن و هه‌ڵده‌سوڕێن، نانی کورد بوون و کوردایه‌تیش ده‌خۆن، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یی نین و هه‌وڵه‌کانیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان نیه، به‌ڵکو هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌وڵییان بۆخۆیان وه‌ک حیزب و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان هه‌وڵه‌کانیان ته‌نیا بۆ بنه‌ماڵه‌کانیانه! پێویسته ئه‌م دیارده‌یه کۆتایی پێ بێت و پێویسته داهاتوویه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به ڕێکخراوی سه‌رتاسه‌ری پێک بێنین. پێویسته ڕێگا له حیزبه‌کان بگرین که مه‌عامه‌له و سه‌وداگه‌ری به چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مانه‌وه بکه‌ن! پێویسته به حیزبه‌کان حاڵی که‌ین که ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موشیان پێکه‌وه به‌ره‌یه‌ک پێک بێنن، که سه‌لماندوویانه که ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌نده‌شیان لێ ناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش تاقه نوێنه‌ری گه‌لی کورد نابن، به‌ڵکو کاتێک ده‌بنه نوێنه‌ری گه‌لی کورد که کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانی دێمۆکڕاتیک له نوێنه‌ری هه‌مو گروپ و تاقم و کۆمه‌ڵ و که‌مایه‌تی و هتد پێک هاتبێت و نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و نا حیزبیش له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌ندام بن! ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دایه که ئه‌وان شه‌رعییه‌تیان ده‌بێت و ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد بکه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه جار و بار ده‌بیستمه‌وه یا ده‌خوێنمه‌وه که فڵانه سه‌رۆک حیزب "به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد!!" فڵانه شتی واژۆ کرد!! ئه‌مه جێگای گومانه و ئه‌و واژۆیه‌ش بێ نرخه!!
کاتێک له سه‌ره‌تاکانی ساڵی دوهه‌زار و حه‌وت به وتارێک هێرشم کرده سه‌ر حیزبه چه‌په کورده‌کان به گشتی و چه‌پی کورد به تایبه‌تی، کاتێک هه‌ر ئه‌و کاتانه هێرشم کرده سه‌ر حیزبه ڕاسته کورده‌کان به گشتی و ڕاستی کورد به تایبه‌تی و پاشانیش پێشنیازی پێک هاتنی ڕێکخراوێکم کرد که له سه‌رو حیزبه‌کانه‌وه بێت و وه‌ک له شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له تاراوگه کار بکات و خۆی بنوێنێت، کاتێک پێشنیازی پێک هێنانی سپای سه‌ربه‌خۆی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردم هێنا پێشه‌وه و کاتێک پێشنیازی پێک هاتنی جوڵانه‌وه‌یه‌کی نا حیزبی و سه‌ربۆخۆ و نه‌ته‌وه‌ییم کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌کاری بکات بۆ پێک هاتنی ڕێفڕاندۆمێک و ڕاپرسییه‌کی گشتی بۆ پرسی ئه‌وه‌ی که کورد له ئێران بمێنێته‌وه یا خۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌مو ئه‌مانه‌م له توێی کۆمه‌ڵه وتارێکدا بڵاو کردنه‌وه و زۆر که‌س و به تایبه‌ت حیزبه‌کان له سه‌ر تۆڕی ئینتێڕنێت خوێندیاننه‌وه و له ناو داتاکانیان زه‌خیره‌یان کردن، به زاهیر وا دیار بوو که ئه‌و پێشنیازانه هیچ کاریگه‌رییه‌کیان به گشتی له‌سه‌ر خوێنه‌رانی کورد و چالاکانی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و به تایبه‌تی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان دانه‌ناوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه وا ده‌بینم که له گۆشه و که‌ناره‌وه و ورده ورده ئه‌م زمزمه‌یه به‌ر گوێ و چاوی خوێنه‌ران له ئینتێڕنێت ده‌که‌وێت که وه‌ها ڕێکخراوه‌یه‌ک پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، ئه‌مه خۆی گه‌لێک دڵخۆشکه‌ر و شایانی ئه‌وه‌یه که کاری زیاتری بۆ بکرێت، چونکو به ڕاستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ک حیزبه‌کان به‌ڵکو به‌س وه‌ها ڕێکخراوێک ده‌توانێت بیکات و هه‌ر لێره‌شه‌وه بۆ جارێکی دیکه‌ش بانگه‌وازی هه‌مو کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی خواز، دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر ده‌که‌م که هه‌وڵه‌کان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پێک هێنانی وه‌ها بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی کوردستان. له ناوخۆ جم و جۆڵه‌کان له ئارادان و له ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر وه‌ها، ته‌نیا ماوه هه‌نگاوی گرنگتریان بۆ هه‌ڵبگرین، ده‌با وه‌خۆ که‌وین!!
سه‌رکه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ نیشتیمانێکی سه‌ربه‌خۆ و به دور له هه‌ڵاواردنی مرۆڤی کورد و غه‌یری کورد
24ی سه‌رماوه‌زی 2709

۱۳۸۸ آذر ۱۲, پنجشنبه
ڕوخساری فاشیستی دێمۆکڕاسی و گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاته‌کانی من له‌م سیسته‌مه‌دا! (به‌رد له جێی خۆی سه‌نگینه)

((من چه‌ند ڕۆژێک ده‌ستم به ئینتێڕنێت ڕاناگات و له ماڵ نابم، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ڕ ئه‌م وتاره که‌سێک ویستی په‌یوه‌ندیم پێوه بکات، تکایه به ئێمایڵ ئاگادارم بکاته‌وه، که ده‌ستم گه‌یی به ئینتێڕنێت وڵامی ده‌ده‌مه‌وه، زۆر سپاس بۆ هه‌مو لایه‌ک))
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردو 29ی نۆڤێمبری 2009ی زاینی له وڵاتی سویس بابه‌تێک خرایه ڕاپڕسی و به‌ر ده‌م گه‌لی سویسی بۆ ده‌نگ پێدان یا ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی که به وته‌ی زۆر سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی جیهانی زۆر جێگای داخ بوو که ئه‌سڵه‌ن وه‌ها بابه‌تێک هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ده‌نگ پێدان و بۆ ڕێفڕاندۆم. بابه‌ته‌که ""قه‌ده‌غه کردنی مناره‌ی مزگه‌وتی موسوڵمانه‌کان"" له‌م وڵاته بوو که به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌نگی به‌ڵێی پێ دراو و نیزیک شه‌ست له سه‌دی هاووڵاتیانی سویس که مافی ده‌نگدانییان هه‌یه، به ده‌نگی ئه‌رێنی خۆیان به‌و بابه‌ته، دروست کردنی مناره‌ی مزگه‌وتییان له‌م وڵاته قه‌ده‌غه کرد. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له باری ڕاست و دروستی ڕێفراندۆمه‌که و دێمۆکڕاسی له‌م وڵاته که ڕای گه‌ل ده‌پرسرێت، لانیکه‌م له‌مه‌ڕ ئه‌م ته‌وه‌ره، هیچ کێشه‌یه‌ک نابیندرێت و هه‌مو شتێک به باشی چووه پێشه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که وه‌ها بابه‌تێک له خه‌ڵکی خۆیان ده‌پرسن، به ڕای من ئه‌مه‌ش هیچ کێشه‌ی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر چی وه‌ک له سه‌ره‌وه وتم زۆر که‌س ڕه‌خنه‌یان گرتووه که بۆچی وه‌ها پرسیارێک ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، له لای من کێشه‌ی تیا نییه، له لای من یه‌ک شت گرنگه و پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و ئه‌وه‌یش تێڕوانینی گه‌لی سویس به عام له خاریجییه‌کان له‌م وڵاته دژه خاریجیه‌دایه!
ئه‌م راپرسییه توانی زۆر به باشی هه‌مو ئیدیعاکانی من له سه‌ر ئه‌م وڵاته بسه‌لمێنێت. من پێم وا بووه که زۆرینه‌یه‌کی که‌م وێنه له خه‌ڵکانی سویس به گشتی دژی هه‌مو بێگانه‌یه‌کن له‌م وڵاته و ته‌نانه‌ت ڕاسیزمێکی ده‌وڵه‌تی و ڕاسیزمی گه‌لی سویس له‌م وڵاته حاکمه که ژیانی بێگانه‌کانی زۆر سه‌خت و تاقه‌ت پڕوکێن کردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌م توند و سه‌خت گرتنه‌ش وای له بێگانه‌کان کردووه که ده‌نگیان ده‌ر نه‌یات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژیانیان هێنده‌یتر قورس‌تر ده‌کاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تاقه‌که‌س بێگانه‌کان مه‌جبور ده‌کات ده‌ستیان به کڵاوی خۆیانه‌وه بگرن و ده‌نگیان ده‌ر نه‌یات و کاری تاقه‌ت پڕوکێن و بێگاری و بێعاری و هه‌مو شت قه‌بوڵ بکه‌ن و بێده‌نگ بن. له سویس که وڵاتێکه به به‌رز بوونی ئاستی ژیانی خه‌ڵک ناسراوه، به‌ڵام مافی شارومه‌ندی بێگانه‌کان زۆر که‌متره له سویسیه‌کان و مافی بوون به سویسیش که له‌م وڵاته زۆر سه‌خته و حه‌وت خانی ڕۆسته‌می گه‌ره‌که که تێی په‌ڕێنیت، پاش دوزده تا پانزده ساڵ به پاره‌یه‌کی زۆر ده‌درێت، زۆر جاریش ڕه‌ت ئه‌کرێته‌وه و ئوتوماتیکیش نایده‌ن، به‌ڵکو ده‌بێت داواکه‌ر پاش دوازده ساڵ فوڕم پڕ بکاته‌وه و هه‌رگیز له‌و دوازده ساڵه‌ی که له سویس ژیاوه ته‌نانه‌ت بۆ تاقه جارێکیش له دژی سیستمی ئه‌و وڵاته ڕه‌خنه‌ی نه‌گرتبێت. دیاره ئه‌م خاڵه بۆ ئه‌و بێگانانه‌ی که ده‌توانن سه‌ری خۆیان داخه‌ن و ده‌میان ببه‌ستن و چاویان له هه‌مو بێ عه‌داڵه‌تییه‌ک بنوقێنن زۆر ئاساییه و ئه‌زقه‌زا وڵاتی سویس بۆ ئه‌وانه به‌هه‌شته، چونکو سویسیه‌کانیش له‌مجۆره بێگانانه زیاتر خۆشیان دێت، تا ئه‌وانه‌ی ناتوانن بێده‌نگ بن و دایمه له ناڕه‌زایه‌تیدان له‌مه‌ڕ ماف و ئازادیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان، که دیاره وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی قسه ده‌که‌ن زۆر که‌من. ئه‌ڵبه‌ت ئاماری غه‌یره فه‌رمی نیشانیده‌دات که سویسسیه‌کان له ناو وڵاتی خۆیان خاوه‌نی که‌مترین دۆستی بێگانه‌ن و سویسیه‌کان هه‌ر به پێی ئاماری غه‌یره ڕه‌سمی که‌مترین ڕفیقی خاریجیان هه‌یه و ناخۆشه‌ویستن، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له ئوروپاش سادقه و هه‌مو ساڵێک که به‌رنامه‌ی موزیکی ""ئۆیڕۆ ڤیزیۆن"" له ئوروپا ده‌گرن، وڵاتی سویس له به‌ینی هه‌مو وڵاتانی ئوروپایی یا هیچ خاڵێک وه‌رناگرێت یا خۆ دایمه له ئه‌خیره‌وه‌یه به که‌مترین خاڵ و ئه‌مه‌ش وای کردووه که دو ساڵه سویس تاقه وڵاتی ئوروپاییه که له‌و به‌رنامه موسیقاریه سه‌رتاسه‌ریه‌ی وڵاتانی ئوروپای به‌شداری ناکات و ئه‌مه ده‌ری ده‌خات که سویسیه‌کان له ناو ئوروپاییه‌کانیشدا دۆست و ڕفیقیان نیه و نا خۆشه‌ویستن و ڕابیته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌یه ته‌نیا له ڕوی عورف و پێویستی و دێپلۆماسیه‌ته‌وه‌یه و نه‌ک به دڵخواز!! له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵس و که‌وتی سویسیه‌کان له گه‌ڵ بێگانه‌کانی ناوخۆیان که له سه‌روتره‌وه باسم کرد ده‌ری ده‌خات و خۆی ئه‌یسه‌لمێنێت که دێمۆکڕاسی له‌م وڵاته که خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌کێشن و خۆیان پێیان وایه که دێمۆکڕاسی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌چاو ده‌که‌ن، به‌ڵام دێمۆکڕاسییه‌کی نه‌خۆش و ناته‌واوه و ڕاست نییه!! له سویس ئه‌گه‌ر چی به هۆی ته‌زاهور و ڕیا و له ترسی دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ندێک ئاسانکاری بۆ بێگانه‌کان وه‌ک یاسا ڕه‌چاو کراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه به‌رانی ئه‌م سیاسه‌تانه خۆیان سویسین و زۆر جار له که‌سانی ویشک و دژه بێگانه‌ن، که کار ده‌که‌وێته ئیجرا و کارکرد، مافه‌کان به بێگانه‌کان یا نادرێن یا خۆ هێند قورس ئه‌درێن که مرۆڤ له شوێن که‌وتنی هیلاک و بێزار ده‌کات و هه‌ندێک که‌س له مافه‌که‌ی خۆیان ده‌گوزه‌رێن و سه‌ریان دائه‌خه‌ن و هیچ ناڵێن، نه‌کا پاسی سویسیان نه‌ده‌نێ یا ئیقامه‌ته‌که‌یان بۆ ته‌مدید نه‌که‌نه‌وه، چونکه شتی له‌م چه‌شنه به زۆری ڕو ده‌دات! ئه‌وجار سیسته‌می قه‌زایی و دادگاکانی ئه‌م وڵاته به هیچ کلۆجێک سه‌ربه‌خۆ نین و له هه‌مو دادگاییه‌کدا به بێ جیاوازی به ته‌ره‌فی بێگانه یا غه‌یره سویسی دایمه چه‌ند پوانی منفی و خراپ ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که هه‌میشه بێگانه‌که له دادگاکان، که ده‌بێت ئینساف حاکم بێت، که‌متر به مافدار بناسرێن! من له ڕوی ته‌جروبه‌وه ئه‌م قسانه ده‌که‌م و نه‌ک له گۆتره و خۆم له‌سه‌ر بابه‌تێک که کابرایه‌کی کڵاوبه‌رداری سویسی به ناوی درۆیینه‌ی دۆکتۆر یوریستی بازنشه‌سته (دۆکتۆر له ماف یا حقوق) قه‌راردادی له‌گه‌ڵ به‌ستم و هه‌مو دار و نه‌دارمی هه‌ڵکێشا، له دادگاش به‌و هه‌مو مه‌داره‌کانه‌وه که هم بوو و کابراش که ناوی خۆی گۆڕیبوو و من نه‌مزانیبو و هه‌روه‌ها پێشینه‌ی ده‌یان کاری خراپی وه‌ک قه‌تڵ و جه‌عل و پوڵشۆیی و کڵاوبه‌رداری و ته‌هدیدی خه‌ڵک و هیدیکه‌ی هه‌بو و من به هیچیانم نه‌زانیبو و ته‌نیا پێموابو که له‌گه‌ڵ دۆکتۆر یوریستێکی بازنشه‌سته قه‌رارداد ئه‌به‌ستم، به‌ڵام پاش نیزیکه‌ی پێنج ساڵ و تا ئێستا به هیچ مافێک نه‌گه‌ییوم و دادگا ناسه‌ربه‌خۆ و بێ ئینسافه‌کانی ئه‌م وڵاته مافی منیان به ئاشکرا و بێ شه‌رمانه له ئاست وه‌ها مرۆڤێکدا به‌و پێشینانه‌وه پێشێل کرد و منیش ده‌ستم به هیچ کوێ ڕانه‌گه‌یی و ڕاناگات! پڕۆفسۆر جۆن ڕاوڵس (John Rawls) یه‌ک له فه‌یله‌سوفه لیبڕاڵه به ناوبانگه‌کان ته‌نانه‌ت ئینساف به یه‌کێک له بنه‌ڕه‌تیترین شه‌رته‌کانی دێمۆکڕاسی داده‌نێت و له‌مباره‌وه کتێبێکی هه‌یه که ناوه ئینگلیسیه‌که‌ی (Justice as Fairness) و ئاڵمانیه‌که‌ی (Gerechtigkeit als Fairness)ه، به تێڕامان له تێئۆریه‌کانی ڕاوڵس-یش بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که وڵاتی سویس ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی دێمۆکڕاسیه، به‌ڵام دێمۆکڕاسیه‌که‌ی له‌مبواره‌شدا نه‌خۆشه و ئه‌گه‌ر چیش ئازادی به من ده‌دات که به بێ ئه‌وه‌ی بگیرێم ئه‌م وتاره بێ کێشه بڵاو بکه‌مه‌وه، به‌لام له داهاتودا من توش زۆر گرفت له زۆر بواری کۆمه‌ڵایه‌تی وڕه‌نگه قه‌زایی و هیدیکه‌ش ده‌کات، هه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی که له مێژه له‌م وڵاته به ئه‌نقه‌ست ده‌خرێنه سه‌ر ڕێگام که من وه‌ک وه‌رزشکارێکی لێهاتو که بێگانه‌م لێره و وه‌ک لاوێکی پڕ له وزه، ته‌نها به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه له سیسته‌می دێمۆکڕاسی ئه‌م وڵاته ده‌گرم و پارێزگاری له مافه‌کانم و ئازادیه‌کانم ده‌که‌م و ناتوانم له ئاستیان بێده‌نگ بم هیچ کار و ئه‌رکێکم سه‌ر ناگرێت و به شێوه‌یه‌کی زۆر گوماناوی مافه‌کانم پێشێل ئه‌کرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ی که له زمانی ئاڵمانیدا پێی ده‌ڵێن (Benachteiligung) واته هه‌ڵاواردن و ته‌بعیز یا باشتر بێت بڵیین به زه‌ره‌ری که‌سێک جوڵانه‌وه!!! بۆ نمونه خارجی له سویس ڕێگای سه‌رکه‌و‌تنی زۆر دژواره و له زۆر بواریشدا سه‌رکه‌وتن بۆ بێگانه هه‌ر نیه، به تایبه‌ت له کاری سیاسی له ئاستی پاڕله‌مان و بانکداری و ڕه‌ئیس و ڕوئه‌سادا! بێگانه ته‌نیا کرێکار ده‌مێنێت و پاش پانزده ساڵ ئه‌گه‌ر بوو به سویسی هه‌ندێک کاری ئاسانتر ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش به زۆر شت ناهێڵن بگات، یا نمونه‌ی دیکه جارێکیان تازه هاتبوم و زمانم نه‌ده‌زانی و تازه گه‌واهینامه‌م وه‌رگرتبو، براده‌رێکم له‌گه‌ڵ بوو، به ئوتۆمۆبیل له جاده‌ی سورعه‌تی حه‌فتا ده‌ڕۆیشتم و ماشێنی پۆلیس به دوامه‌وه، ژنێک ده‌یه‌ویست له ده‌ستی به‌رانبه‌ره‌وه بێته سه‌ر خه‌تی په‌ڕینه‌وه، به‌ڵام هێشتا ده میترێکی مابو بگاته سه‌ر خه‌تی زه‌رد و من نه‌وه‌ستام و تێپه‌ڕیم، پۆلیسه‌که که په‌نجا میتر به دوا مندا ده‌هات گه‌ییه خه‌ته‌که‌و ژنه‌که‌ش گه‌یبو، پۆلیس وه‌ستا و ژن تێپه‌ڕی و ئه‌وجار به ویژه ویژ شوێن من که‌وت، من زمانم نه‌ده‌زانی که پێی بڵێم ئه‌و ژنه هێشتا دور بوو، من هێشتا دڵنیا نه‌بوم که ئه‌و ژنه ئه‌یه‌وێت بپه‌ڕێته‌وه، زۆر به ڕوی خۆش فۆڕمێکیان (دو پۆلیس بون) پڕ کرده‌وه و وتیان بڕۆ و منیش ئیتر به گرنگم نه‌زانی، پاش دو مانگ جه‌ریمه‌یه‌کی قورسی دادگام بۆ هاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی من دادگام دیبێت، له حاڵێکدا که ئه‌گه‌ر شایانی جه‌ریمه‌ش بووم، ده‌بو هه‌ر له‌وێ جه‌ریمه‌یه‌کی بچکۆله‌م بکه‌ن و ته‌واوببێت، به‌ڵام دواتر به بیست قات بۆم هاته‌وه و ئیختاریه‌یه‌کی دو ساڵه‌ش که له‌و دوساڵه‌دا نابێت خه‌تای لێخوڕین بکه‌م، ئه‌گینا جه‌ریمه‌که‌م زۆر قورس‌تر ده‌بێت، یانی له هیچه‌وه من ئه‌م په‌روه‌نده گه‌وره ڕه‌شه‌م بۆ دروست کرا، له پای چی؟ ئه‌مه تاقه نمونه‌یه‌کی بچکۆله‌یه ئه‌گه‌ر سویسی بومایه یا لێم ده‌گه‌ڕان یا هه‌ر له‌وێ که‌مترین جه‌ریمه که شه‌ست فڕانک ده‌بو ده‌یانکردم و ته‌واو! یا جارێکیان دایره‌ی بێ‌کاری به منێک که بێکار بوبوم و بۆ کار ده‌گه‌ڕام، چوار مانگ پشتیونی یا حه‌قی بێکارییان نه‌دامێ، ده‌ستیشم به هیچ خودایه‌ک نه‌ده‌گه‌یشت، که شکاتیان لێ بکه‌م، به ناچار که تازه منداڵمان بوبو که‌وتمه ژێر قه‌رز و قۆڵه و بڕێک پاره‌مان پاشکه‌وت کردبو ته‌واو بوو و قه‌رزیشمان له سه‌ری کرد!! خۆی هه‌موی ئه‌مانه به مانای ده‌رکردنن له‌م وڵاته، به‌ڵام بۆ له پێشدا هێناویانین و بۆ ئێستا ده‌رمان ده‌که‌ن و بۆ کوێ بچین؟ خۆ ئێمه وه‌ک زۆر که‌س په‌نابه‌ری بازرگانی نین، که بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه وڵاتی خۆمان، له وڵاتی خۆمان داگیرکه‌ر سه‌رمان به په‌ته‌وه ده‌کات، به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه بووینه و کوردایه‌تیمان کردووه. به‌ڵام من تێ ناگه‌م ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن له وڵاتی خۆیان بژین، ئه‌م هه‌مو بی حورمه‌تیانه چۆن ده‌توانن ته‌حه‌مول که‌ن؟ یا پێ نازانن؟ هه‌ر ئه‌م به سوک ته‌ماشای بێگانه کردنانه له کۆمه‌ڵگای سویس و بێ ئیحتیڕامی پێکردنیان له سه‌ر کاره‌کانیان و سوکایه‌تی پێکردنیان و پاشان له دادگاکانیش مافه‌کانیان پێشێل ده‌که‌ن، ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که بێگانه‌کان که‌متر تاقه‌تی کارکردنیان هه‌بێت و ئاماری بێ‌کاری له نێوانیاندا زۆره و ئه‌وجار زۆریان به ناچار توش کاری قاچاخی ده‌بن و حیزبه ڕاسته‌کانیش ئه‌مانه ده‌که‌نه به‌هانه و خه‌ڵکه‌که‌یان هان ده‌ده‌ن له دژی بێگانه‌کان ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوان له قه‌زیه‌که بکۆڵینه‌وه، هۆی بێ‌کاری بێگانه‌کان سیسته‌می دژه بێگانه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه که بێگانه‌کان کاناڵیزه ده‌کات به‌ره‌و بێ‌کاری و قاچاخچیه‌تی، ئه‌مانه ململانێی سیسته‌می ده‌سمایه‌داری حاکم و سه‌ره‌ڕۆیه له گه‌ڵ چینی که‌م داهات و بێگانه و که‌م ماف له‌م وڵاته!
هه‌ر پاش ئه‌رێنی کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌خیر واته، قه‌ده‌غه کردنی مناره‌ی مزگه‌وتی موسوڵمانه‌کان، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانییه‌وه به تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی، هه‌روه‌ها دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا، پاڕله‌مانی ئوروپا، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و زۆر ڕێکخراوی دیکه‌ش ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی سویس کرا و زۆر که‌س به ڕاسیزمی شاراوه‌یان ناو لێبرد. هه‌ندێک که‌س و وڵات به پێشێل کردنی ئازادی ئایینه‌کان و ئازادی ڕاده‌ربڕین پێناسه‌یان کرد و هه‌ندێک که‌س و وڵاتی دیکه‌ش به بانێک و دو هه‌وای سویسی زانیی که سویسیه‌کان له ته‌بلیغات و پڕۆپاگانده جیهانییه‌کان شتێکی دیکه ده‌ڵێن و به جۆرێکی دیکه خۆیان د‌ه‌ناسێنن به‌ڵام له ناوخۆی وڵاته‌که‌یان شتێکی دیکه حاکمه که له چاوی ڕای گشتی جیهان شاردراوه‌ته‌وه. من وه‌ک بێگانه‌یه‌ک که نیزیک پانزده‌ساڵه له وڵاتی سویس ده‌ژیم، به‌و پێناسانه‌ی که له سه‌ره‌وه کردم له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌ی ئه‌خیردام و ئه‌مه‌ش نه‌ک ئه‌مڕۆ به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌ییبم، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی هاتنم بۆ سویس، که بۆخۆیان منیان وه‌ک په‌نابه‌ر هێنا بۆ ئه‌م وڵاته، به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم و هه‌ر زۆر زوش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌نده سیاسیه‌که‌م بۆ یوئێن کرده‌وه و به فه‌رمی داوام کرد وڵاته‌که‌م بگۆڕم و له‌م وڵاته بگوێزڕێمه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه، به‌ڵام ئه‌وکات نه‌ته‌نیا په‌روه‌نده‌که‌ی منیان نه‌دامه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر له ڕێگای ئێمایڵه‌وه پێیان وتم که ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته‌م به دڵ نیه، ده‌توانم بڕۆم و به‌جێی بهێڵم و بۆ هه‌ر کوێ ده‌چم کێشه‌ی خۆم ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌نده‌که‌م نادرێته‌وه!! دیاره ئه‌م داواکاریه‌ی من سه‌ری لێنراوه و منیش به ناچاری له‌م وڵاته مامه‌وه، چونکو هیچ کوێ نه‌بو که من بتوانم تیای بمێنمه‌وه، مه‌گه‌ر به قاچاخ له وڵاتێک بژیامایه، که ئه‌مه‌ش ڕێگا چاره نه‌بو، بۆیه مامه‌وه، به‌ڵام که‌سانێک له سویس که نازانم چیان ناو لێ بنێم، پۆلیسی شاراوه یا هه‌ر شتێکی دیکه، منیان خستبووه ژێر چاوه‌دێری خۆیانه‌وه و ئیتر که‌ری من له‌م وڵاته به هیچ جۆرێک نه‌ی ده‌کێشا. هیچ کارێکم سه‌ری نه‌ده‌گرت، له هیچ شیرکه‌تێک بۆ درێژ ماوه ڕانه‌ده‌گیرام، له سه‌ر کار بێ ڕێزیم پێ ده‌کرا و ناچار کاره‌که‌م به جێ ده‌هێشت و هه‌ر به جێ هێشتنێکیش په‌روه‌نده‌که‌ی منی قوڵتر و لای ئه‌وان خراپتر ده‌کرد و ئیتر وای لێهات که من نه‌متوانی له هیچ شوێنێک کار وه‌گیر بێنم.
مادام وای لێهات کورته‌یه‌ک له به‌سه‌رهاته‌کانمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌گه‌ر چی له بابه‌ته‌که دورم ده‌خاته‌وه و وتاره‌که درێژ ئه‌کاته‌وه، به‌ڵام پێویسته بۆ ئیسپاتی قسه‌کانم ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه! که زانیم ئیتر له هیچ کوێ کارم ناده‌نێ و بێکار ده‌سوڕامه‌وه و تازه منداڵمان ببو و منداڵی یه‌که‌میشمان هێشتا پێی نه‌گرتبو و ساڵ و نیوی بوو ئیتر که‌وتمه خۆ و ساڵی 2005 به یارمه‌تی و قه‌رز و قۆڵه‌ی بنه‌ماڵه هه‌وڵمدا دوکانێکی بچکۆله بۆ خۆم جێ به جێ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که بژێوی خۆم و ماڵ و منداڵ پیدا بکه‌م و هاوسه‌ره‌که‌یشم له په‌ستا زه‌ختی ده‌خسته سه‌رم که ده‌بێت خان‌و بگۆڕین و هه‌رچی هه‌وڵیشم ده‌دا و خانوم په‌یدا ده‌کرد، له کۆتاییدا نه‌یانده‌دا به من و ده‌یاندا به کاندیدێکی دیکه‌ی سویسی یا بێگانه‌یه‌کی ئوروپی دیکه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه له هه‌ڵاواردنه‌کان له‌و وڵاته‌یه، واته په‌یدا کردنی خانوویه‌ک ئاسانه به‌ڵام نات ده‌نێ و ده‌یده‌ن به یه‌کی دی که سویسیه یا ئوروپاییه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یان ویست، ئه‌وجار له ئاخردا ده‌یده‌ن به شه‌رقیه‌کان!! دانانی دوکانێک زیاتر له مندا په‌ره‌ی سه‌ند و ده‌گه‌ڕام و ده‌گه‌ڕام تا ڕۆژێک توش ته‌بلیغاتێکی ڕۆژنامه‌یه‌کی سویسی بووم و په‌یوه‌ندیم گرت و پاشان توانیم له گه‌ڵ خاوه‌ن ته‌بلیغاته‌که دابنیشم و کۆمه‌ڵێک زانیاری وه‌ربگرم. کابرایه‌کی سویسی به مێرسێدێس بێنزێکی گران که خۆی لای من به دوکتۆر یوریست (دوکتۆرای ماف یا حقوق) ناساند و خاوه‌ن ته‌بلیغاته‌که بوو، پڕۆژه‌که‌ی پیشان من دا و ده‌یوت که ئه‌و میلیۆنێڕه و دوکتۆر یوریستێکی بازنیشه‌سته‌یه و هێنده‌ی پاره و خانوو و دوکان هه‌یه که پێویستی به هیچ نیه و ته‌نیا دوکان و خانوبه‌ره‌کانی خۆی که له هه‌مو سویس هه‌یه‌تی به کرێ ده‌دات و ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بجوڵێته‌وه و توشی ته‌نبه‌ڵی و له‌ماڵه‌وه مانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گینا که‌سی دیکه‌ی داده‌نا که کاره‌کانی بۆ بکه‌ن. پاش چه‌ند جارێک کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاغای دوکتۆر به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم که ناچاریشم ده‌بێت له به‌ر خاتری ماڵ و منداڵ و بێزار بوون له بێ‌کاری و گۆڕینی خانوو ئه‌م کاره بکه‌م و توش به‌ستنی قه‌رارداد و ئه‌م شتانه بوومه‌وه و هه‌مو پاره‌که‌ی که ده‌بو بمدایه، دام به کابرا و ده‌بو له کۆتایی مانگدا ماتڵی یه‌که‌م ده‌سکه‌وت بم بۆ ئه‌وه‌ی که کرێی دوکانه‌که و خانووه‌که‌ی خۆم و ئه‌و هه‌مو قه‌بزه‌ی که ده‌بو پارم بدا‌یه و خه‌رجی ماڵ و منداڵی ورد و شیره خۆره و ئه‌مانه‌م بدا‌یه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک شه‌شه‌م له‌و پاره‌ی که وه‌عدم پێدرابو درا به من و کاتێک ته‌له‌فونم بۆ ئاغای دوکتۆر کرد که وعد و به‌ڵێنه‌کانت بۆ نه‌هاتۆته دی و من ئاوام چاوه‌ڕوانی لێت نه‌بو و ئێستاش پاره‌ی هیچم نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر وابێت شکایه‌تت له دادگا لێ ده‌که‌م، ناوبراو وتی بڕۆ خاریجی چیت له ده‌ست دێت بیکه، تۆ ته‌نیا ده‌بێت نۆکه‌ری سویسسیه‌کان بکه‌یت و هه‌رچی سویسی قسه ده‌که‌ن تۆ سه‌رت داخه‌یت و به‌ڵێ قوربان بڵێیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کار بگاته دادگا ده‌تکوژم. ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ کردم و وتی به جۆرێک له ناوت ده‌به‌م که هیچکه‌س نه‌زانێت کێ کردی و چۆنی کرد و هتد.. یه‌کسه‌ر شکم له کابرا کرد و به هۆی ئه‌وه‌ش که ئه‌و پیره و من لاو و وه‌رزشکار زۆر گوێم به هه‌ڕه‌شه‌که‌ی نه‌دا به‌ڵام خێزانم ئاگای له هه‌مو شتێک بوو، ئه‌و زیاتر له من ترسا. من زۆرتر ترسی تیاچوونی پاره‌که‌م بوو و له هه‌مو خراپتر که ئاواته‌کانم نه‌هاتۆته دیی و نه‌ته‌نیا ئه‌م مانگه‌ش هیچ ده‌سکه‌وتێکم نه‌بووه، به‌ڵکو ئێستا کۆڵێکیش قه‌رزدارم و ئه‌مجار سیسته‌می سۆسیالی ئه‌م وڵاته‌ش که زانی من قه‌راردادم به‌ستووه، ئیتر هه‌مو یارمه‌تییه‌کیان له ئێمه بڕی و نه ته‌نیا کرێ خانوومان نه‌دابوو، به‌ڵکو وه‌ها که‌وتبوومه بێ پاره‌ییه‌وه که پاره‌ی شیری منداڵه پێنج مانگه‌که‌مان و خواردنی منداڵی یه‌کساڵ و نیوه‌که‌ی دیکه‌شمانم نه‌بو و هیچ کوردێکیشم له‌م وڵاته شایانی ئه‌وه نه‌ده‌دی که داوای پاره‌ی لێ بکه‌م. چووم له کاریتاس که سه‌ر به کلیسایه قه‌زیه‌که‌م با‌س کرد و هه‌ندێک پاره‌یان به خێر دامێ و توانیم هه‌ندێک خواردن بۆ ماڵ و منداڵ بکڕم، به‌ڵام کرێ خانوم پێ نه‌درا و خێرا نامه‌م بۆ هات که ئه‌گه‌ر سه‌ری مانگ دو کرێ خان‌و به سه‌ر یه‌که‌وه نه‌ده‌م، ئه‌وا له خانووه‌که ده‌رمان ده‌که‌ن، هاوکات کابرای دوکتۆریش خۆی داوای کرێی مانگی داهاتوی ده‌کرد لێم و له په‌ستا نامه‌ی پڕ له ته‌وهین و ئیهانه‌تی بۆ د‌ناردم، که دواتر له دادگا ئه‌م نامانه سریان لێ نراوه! من وام لێهاتبو که له‌م دایره و له‌و دایره سواڵم ده‌کرد بۆ مناڵه‌کانم، به‌ڵام ته‌نیا شتێکی که‌میان پێ ده‌دام و ئیتر ناسییاو و دۆسته‌کانیشم که ئیتر لێیان مه‌پرسه، ده‌گه‌ڕان له‌و جانجاڵۆکه شه‌یتانیه‌ی که تێی که‌وتبوم، هه‌ڵه‌یه‌که‌م لێ ڕوبدا و له قاوم به‌ن، ئێستا چ بگات به‌وه‌ی که یارمه‌تیم بده‌ن، بۆیه هه‌ر ئه‌و کات من خێری هه‌مویانم به‌شییه‌وه، ئه‌وانه دۆستی کاتی خۆشیم بوون و نه‌ک دۆستی کاتی گرفت، که زانیان توش گرفت بوم، یه‌که یه‌ک دور که‌وتنه‌وه و له‌م لا و له‌ولا باسیان ده‌کردم و پێم پێ ده‌که‌نین و له پشت سه‌رم شایه‌عه‌یان وه‌دوا ئه‌خستم، ئه‌مه‌ش فه‌رهه‌نگه ئیتر، بڵێم چی، ڕه‌قابه‌تی سیاسی به هێرشی شه‌خسی بردنه پێش لای ئێمه باوه!!
ئه‌وجار بۆ دادگا پێویستم به پاڕێزه‌ر بوو، به‌ڵام هیچ پاڕێزه‌رێک به بێ پێشه‌کی کاری بۆ نه‌ده‌کردم، پاره‌یه‌کی که‌مم له بنه‌ماڵه‌وه پێ گه‌یی بۆ پاڕێزه‌ر و نیوه‌یم دا به پاڕێزه‌ره‌که، به‌ڵام پاش نامه نووسینێک و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وڵامی نامه‌که، له کۆبوونه‌وه‌ی سێه‌مدا داوای ئه‌وه‌نده‌یتری پاره کرد و وتی ئه‌و پاره ته‌واو بووه، وتم ئه‌مه پارێزه‌ر نیه، گه‌ڕام به دوا یه‌کی دیکه‌دا و په‌یدام کرد، ناوبراو که ده‌فته‌رێکی گه‌وره‌یان هه‌بو و چه‌ند پارێزه‌ر پێکه‌وه بوون، داوای پێشه‌کی کرد، ئه‌وه‌ی مابوم دامێ، پاش دو ڕۆژ ته‌له‌فونی بۆ کردم، وتی ئه‌و ته‌ره‌فه‌ی تۆ نه دوکتۆره و نه یوریسته و نه ئه‌و ناوه‌ش ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵکو ناوبراو ناوه ئه‌سڵیه‌که‌ی شتێکی دیکه‌یه و ئه‌و دوکانه هی خۆی نیه و ئه‌و ته‌نیا ئه‌یدا به کرێ، دوکانه‌که خاوه‌نی دیکه‌ی هه‌یه! ناوبراو له زیندان بووه و له‌وێ زیواجی کردووه و ناوه‌که‌ی به فه‌رمی گۆڕێوه. کاتێک ناوه ئه‌سڵیه‌که‌ی کابرام پرسی، وتی ناوی فڵانه‌یه و ساڵی 85 پیاوێک و سێ ژنی به سه‌ر یه‌که‌وه کوشتووه و بیست ساڵ حوکم دراوه، پاش 13 ساڵ به‌ر بووه و ئێستاش به هۆی ئه‌وه‌ی که گوایه له زیندان چاک بۆته‌وه و خۆی ئیسڵاح کردووه، به‌ر بووه و ئه‌گه‌ر خه‌تایه‌کی دیکه بکات ده‌بێ بخرێته‌وه زیندان بۆ هه‌میشه!! که ئه‌مانه‌م بیست ئه‌وجار بیری هه‌ڕه‌شه‌که‌ی و نامه پڕ له سوکایه‌تیه‌کانی که‌وتمه‌وه و هه‌م خۆم و هه‌م خێزانم توش ترس و ناخۆشییه‌کی زۆر بوین. بۆیه داوام له پارێزه‌ره‌که کرد که هه‌رچی زوتر شکایه‌ته‌که بنوسه و با بیده‌ین به دادگا، بیخه‌نه‌وه زیندان، به‌ڵام پارێزه‌ر وتی من ناتوانم پارێزه‌ری تۆ بم، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌که‌ی ئێمه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا پارێزه‌ری ته‌ره‌فه‌که‌ی تۆ بووین، بۆیه به فه‌رمی ناتوانین پارێزه‌ری تۆ بین، به‌ڵام ده‌توانم نامه‌ت بۆ بنوسم، بۆخۆت به ناوی خۆته‌وه واژۆی که و بینێره بۆ دادگا، به‌ڵام من داوای ئه‌و بڕه پاره‌م لێکرده‌وه که پێشه‌کی دابووم پێێ، ئه‌و وتی شتی وا ناتوانین بکه‌ین، پاره‌که‌ت یا ئه‌بێت لێی خۆش ببی یا بۆ ئه‌وه‌نده‌ی که ماوه کارت بۆ بکه‌ین و ئه‌ویش له ڕێگای نووسینی نامه‌وه ده‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین. منیش له‌م کاته ئه‌سته‌نگه‌دا که له سه‌ره‌وه باسم کرد به دو منداڵی ورده‌وه له چ ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک که‌وتبوین و له هه‌مو دنیا ئه‌ستێره‌یه‌ک و ڕۆشناییه‌کێم نه‌ده‌دی و پاره‌م نه‌مابو بیده‌ین به پارێزه‌ری سێهه‌م، وتم باشه و چاره نیه و یارمه‌تیم به، ڕۆژی دوایی بانگی کردم بۆ ده‌فته‌ره‌که‌ی و دو نامه‌ی بۆ نوسیبوم، یه‌ک بۆ کابرای کڵاوبه‌ردار و یه‌کیش بۆ خاوه‌ن دوکانه‌که و داوا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردوون که پاش پێنج ڕۆژ پاره‌که‌م نه‌داته‌وه شکایه‌تی لێ ده‌که‌م و منیش بێ ئه‌وه‌ی بیانخوێنمه‌وه ته‌نیا چاوێکم پیا خشاند و سیقه‌م پێ کرد و واژۆم کرد و خستمه سندوقی پۆسته‌وه. پێنج ڕۆژی دیکه‌ش نامه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌ک شکایه‌ت بۆ نوسیم و ئه‌ویشم واژۆ کرد و ناردم بۆ دادگا. جێی ئاماژه‌یه که من بۆخۆم ده‌متوانی نامه بنوسم، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که تازه پاره‌که‌م داب‌و به‌و و هه‌میش ئه‌و پارێزه‌ره و ده‌توانێت باشتر بینوسێت، بۆیه ناچار لێ گه‌ڕام ئه‌و بیاننوسێت!
دیاره من لێره‌ش سیقه‌م به‌م پارێزه‌ره کرد و بۆ دوهه‌مین جار سیقه‌م به سویسی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌م پارێزه‌ره و هه‌میش پاره‌ی له من وه‌رگرتووه، به‌ڵام نه‌مزانی که له نامه‌کاندا قسه‌ی توند و ناشیرینی به‌رانبه‌ر به کابرای کڵاوچی نوسیوه و تاوانباری کردووه به کڵاوبه‌ردار و قاتڵ و هه‌ندێک وشه‌ی قورسی حقوقی تێدا به کار هاتووه که خۆیان تاوانن و منیش واژۆم کردووه و کابراش هه‌ر ئه‌م نامانه‌ی کردبووه شکایه‌تێک له من و ئه‌ویش ناردبوی بۆ دادگا. تا به ئه‌مڕۆ تێ نه‌گه‌یشتم بۆ ده‌بێت پارێزه‌رێک وه‌ها نامه‌گه‌لێکی پڕ له جنێو و سوکایه‌تی بنوسێت، ئایا هاوکاری کابرایان کرد به شێوه‌ی مافیا؟ ئه‌ی بۆ دادگا پشت سه‌ری خست و لێی نه‌کۆڵیه‌وه؟ ئه‌وانیش...؟
به‌ڵێ به‌م جۆره کارمان گه‌ییه دادگا و ئیتر من له هه‌مو ڕه‌وتی دیکه‌ی ژیان وه‌دوا که‌وتم و ته‌نیا به شوێن دادگاکانی سویسه‌وه بووم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانم و ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆرانه‌ی که کابرایه‌کی سویسی به ناوی ساخته و دوکتۆرای ساخته و ئه‌مانه‌وه له منی کردبو و هه‌ندێکیش دڵم خۆش بوو که دادگاکانی سویس، که من تا ئه‌وکات نه‌مده‌ناسین، به‌م هه‌مو مه‌دارک و سه‌نه‌دانه‌وه که من هه‌من و به‌و ڕابردووه چڵکنه‌ی ئه‌و کابراوه هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ماف به من ده‌ده‌ن و شه‌ش مانگ ناکێشێت که من هه‌م به پاره‌که ده‌گه‌مه‌وه، هه‌م ژیانم ئاسایی ئه‌بێته‌وه و هه‌میش کابرا که بێجگه له من و بێجگه له‌و قه‌تڵانه که کردوونی و له زیندان بووه و من به هیچکامیانم نه‌زانیوه، هه‌م کڵاوی سه‌ر خه‌ڵکانی دیکه کردۆته‌وه و جارێکیش خۆی کردووه به پۆلیس و ماشینی خه‌ڵکی کۆنتڕۆڵ کردووه و پێیان زانییوه و هه‌م جارێکیش له دادگا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له یه‌کێکی دیکه کردبو و ئه‌مانه بێجگه له‌وه‌ی که دو په‌روه‌نده‌ی دیکه‌ی کڵاوبه‌رداری هه‌بو و زۆر خاڵ و پوانی دیکه که له سویس نه‌بێت له هه‌ر قوژبنێکی دنیا، ئه‌م کابرایه‌یان که جێگای چاک بوونه‌وه‌ی تیا نیه، بۆ هه‌میشه ده‌خسته‌وه ناو به‌ندیخانه و ئیتر خه‌ڵکانێکیشیان له ده‌ستی ڕزگار ده‌کرد، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی ناباوه‌ڕیدا، له‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمیدا و له‌وپه‌ڕی نائینسانییه‌تدا، من به هۆی ئه‌وه‌ی که بێگانه‌م له‌م وڵاته، له هه‌مو دادگاکاندا یا ده‌مدۆڕاند، یا مساوی ده‌بوم و کابرا ته‌بره‌ئه ده‌کرا و بۆ ئه‌و سێ نووسراوه‌ش که ئه‌و وه‌کیله نا ئینسانه به پاره بۆی نوسیبوم و ته‌نیا واژۆکه‌ی هی من بوو تاوانبار ناسرام، به‌ڵام نامه پڕ له سوکایه‌تی و ئیهانه‌ته‌کانی کابرا له دژی من سری لێ نراوه!! من تا ئێستا به هیچ مافێکی خۆم له‌و بواره‌دا نه‌گه‌ییوم و هه‌مو ڕه‌وتی ژیانیشم خراپ بوو و بنه‌ماڵه‌که‌شم لێک ترازا و منداڵه‌کانم سه‌ریان لێ شێوا و ئه‌مڕۆکه‌ش له‌م وڵاته له هه‌مو بوارێکه‌وه و به شێوه‌یه‌کی زۆر سوک و ناشیرین و نامرۆڤانه هه‌ڵاواردنم له‌سه‌ره، ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که داوای مافه‌کانی خۆم ده‌که‌م. هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم له گه‌ڵ ده تا پانزده نامه‌ی زۆر سوک و پڕ له ته‌وهین و ئیهانه‌ت و جنێو که کابرای کڵاوچی سویسی بۆ منی ناردون و هه‌موی واژۆی خۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه، له دادگاکان ئیهتیمامیان پێ نه‌دران ته‌نیا به هۆی ئه‌و نامانه‌وه ده‌بو ئه‌و کابرایه بۆ جارێکی دیکه یا هه‌ر هیچ نه‌بوویایه بۆ یه‌ک ساڵ بخه‌نه‌وه زیندان، به‌ڵام کابرایان ته‌بره‌ئه کرد و منیان که هه‌مو داراییم و هه‌مو ژیانم فه‌وتا بۆ جارێکی دیکه خسته‌وه ژێر قه‌رزی دادگا و کابراش له ژیانیدا ماڵیاتی له سویس نه‌داوه و نایدات و له وتووێژێکی تلویزیۆنی‌دا ده‌ڵێت من هیچم له ده‌وڵه‌ت ناوێت و ماڵیاتیش به ده‌وڵه‌ت ناده‌م، ئه‌مه له حاڵێکدا که له دادگاکاندا پارێزه‌ری خۆڕایی بۆ ئه‌و دیاری ده‌کرا به شه‌رتێک که کێشه‌ی زمانه‌وانی و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی وشه قورسه یاساییه‌کانیشی نه‌بو، به‌ڵام بۆ من ته‌نیا دو جار پارێزه‌ر گیرا، پاره‌شم نه‌بو بۆخم پارێزه‌ر بگرم. ئه‌مانه ته‌نیا کورته‌یه‌کن له‌و زه‌ریای کێشه و ململانێیانه‌ی که من ئه‌وه ده‌چێت بۆ پێنج ساڵه له‌م وڵاته به ناو دێمۆکڕات و به ناو پارێزه‌ری مافی مرۆڤه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ست به یه‌خه‌م و تا ئێستاش هیچ مافێکم پێ نه‌دراوه‌ته‌وه!!
ئه‌م به‌سه‌رهاتانه که زۆر به کورتی و خولاسه باسم کردووه له مێژ بوو له سه‌ر دڵم خڕ ببون و ده‌بو جارێک بیانڕێژمه ده‌ره‌وه با دنیا بزانێت که له سویس چ فاشیزمێک حاکمه و ده‌ستی ئێمه و مانانیش به هیچ کوێ ڕا ناگات و هه‌ر بۆیه بێگانه‌کان له‌م وڵاته بێده‌نگن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن که به مافه‌کانیان ناگه‌ن و له کۆتایدا هه‌ر ده‌یدۆڕێنن، به‌ڵام من شه‌رتم له گه‌ڵ خۆم به‌ست که مادام هه‌ڵاواردنه‌کانی کۆماری ئیسلامیم قه‌بوڵ نه‌کرد و له‌دژی ڕاوه‌ستام، له دژی ئه‌م نیزامه فاشیسته‌ی سویسیش ڕاده‌وه‌ستم و تا بۆم بکرێت له‌قاویان ده‌ده‌م و ئیفشاگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته ده‌که‌م و به‌ڵێنیشم داوه که ئه‌گه‌ر له هه‌ر کوێ مه‌جالێک ببینم، هه‌ر هه‌مو مه‌دره‌که‌کانم بخه‌مه ڕوو و له دادگایه‌کی بێ لایه‌نی ئوروپایی داوای مافه‌کانی خۆم بکه‌مه‌وه و ئه‌م پانزده ساڵه‌ش که له‌م وڵاته لاویه‌تیم فه‌وتا و نه‌یان هێشت به هیچ بگه‌م، داوای خه‌ساره‌ت و ئیعاده‌ی حه‌سیسیه‌ت له‌م وڵاته بکه‌م و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هه‌ر که‌س که بیهه‌وێت یارمه‌تیم بدات ڕائه‌کێشم و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی دیکه مه‌جالی مانه‌وه‌م بۆ بڕه‌خسێت ئه‌م وڵاته به جێ دێڵم و حه‌زیش ناکه‌م منداڵه‌کانم به کولتوری ئه‌مان گه‌وره ببن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌خیر مه‌جالێک بوو بۆ خه‌ڵکانی جیهان و بۆ بێگانه‌کانی ناو سویس، تا بزانن که چه‌نده ئه‌م وڵاته به خۆیاندا ده‌نازن و خه‌ڵکانی دیکه‌شیان هه‌مو پێ دزه، له حاڵێکدا که وڵاته‌که‌یان به پاره‌ی دزی دیکتاتۆڕه ئه‌حمه‌قه‌کانی وه‌ک سه‌دام و شای ئێران و هیتلێڕ و موگابه و خومه‌ینی و کوڕه‌که‌ی و زۆری دیکه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و به سودخۆری به ڕێ ده‌چن. چاو له‌و تابلۆ ته‌بلیغاتیانه بکه‌ن، که چۆن خاریجی به دز ده‌زانن و خۆیان پێ مه‌لایکه‌یه!! من تێناگه‌م، ئه‌گه‌ر بێگانه‌یان ناخۆش ده‌وێت، بۆ ئه‌مسالی من دێنن و له‌م وڵاته ژیانی ئه‌فه‌وتێنن؟!! بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵکێشن که مافی مرۆڤ له وڵاته‌که‌یان ڕه‌چاو ده‌کرێت؟ جاخۆ به ئاشکرا کۆیله‌داری بکه‌ن چاکتره، له‌م هه‌زار ڕوییه‌یان!!
12ی سه‌رماوه‌زی 2709

له‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه بێگانه‌کان به قه‌له‌ڕه‌شه‌ی دز ناو لێ ده‌به‌ن که بێگانه‌کان خه‌ریکن سویس ئه‌دزن و هیدیکه‌ش ماتڵن بێن!!
ئه‌م دو تابلۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م جاره له دژی موسوڵمانان بڵاویان کرده‌وه و ده‌نگی هێناوه!
له‌م تابلۆیه‌دا بێگانه له وڵاته‌که‌یان به مه‌ڕی ڕه‌ش پێناسه ده‌که‌ن و به "شه‌ق" بێگانه‌که فڕی ئه‌ده‌نه ده‌ر!!
ئێستاش ئێوه کڵاوی خۆتان بکه‌نه قازی، له کوێی جیهان ئه‌م هه‌مووه بێ ڕێزییه به بێگانه‌کانی ناو وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن؟ ئێمه له کوردستان چ ڕێزێک له بێگانه ده‌گرین و له سویسیش به شه‌ق فڕێمان ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه!!
۱۳۸۸ آذر ۵, پنجشنبه
حیزبه‌کان نایکه‌ن، ئه‌ی ئێمه چی؟! چه‌ند وته‌یه‌کی حه‌ق و ڕه‌ق!

پێش هه‌مو شتێک ڕێزم هه‌یه بۆ تێکۆشان و خه‌باتی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سری ڕێزم بۆ هه‌مو گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان داده‌نه‌وێنم که به‌شێکیان له ڕیزی ئه‌م حیزبانه‌دا گیانیان به‌خشیوه و کۆمه‌ڵێکیشیان له پێناو خه‌بات و به‌رگری له گه‌له کۆیله ڕاگیراوه‌که‌یان له ناو سیاچاڵه‌کان و شه‌قامی شاره‌کان و گونده‌کانی کوردستان و له زۆر گۆڕه‌پانی دیکه‌دا گیانی ئازیزیان پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌که‌یان کردووه، به‌م بۆنه‌وه سری ڕێزم داده‌نه‌وێنم و تاجه گوڵینه پێشکه‌ش به ڕۆحیان و گڵکۆی بێگه‌ردیان ئه‌که‌م. پاشان به هه‌مو لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نم که من ئه‌م وتانه ته‌نیا وه‌ک کوردێک و نیشتیمانپه‌روه‌رێک که دڵم بۆ ژانی گه‌له‌کم ژان ده‌کات ده‌نوسم و هه‌م ڕه‌خنه‌کانم و هه‌م پێشنیازه‌کانیشم ته‌نیا له ڕوی دڵسۆزییه‌وه‌ن و هیچ ناخۆشبوونێکم له حیزبه‌کان و کادر و ئه‌ندامان و ڕێبه‌رایه‌تیه‌کانیشیان نیه و سنگم بۆ فیشه‌کی تۆڵه‌ی دواڕۆژیشیان ئاوه‌ڵه‌یه!!
ئه‌وه ده‌چێت بۆ چه‌ندین ساڵه که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بنه‌ماڵه‌کانی شه‌هیدان، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی و به گشتی ئه‌وه‌ی دڵی بۆ داهاتوی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی لێده‌دات، به زمانی خۆش و نه‌رمونیان و گه‌لێک جاریش به توڕه‌ییه‌وه و به ڕه‌خنه گرتن له حیزبه‌کان، داوایان لێ ده‌که‌ن که برایینه بیکه‌ن به خاتری خوێنی شه‌هیدان یه‌ک بگرن و به‌ره پێک بێنن. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین که هیچکام له‌و سکاڵایانه تا ئێستا هیچ ئاکامێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه! ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، خه‌ڵکی کوردستان به گشتی کاتێک داوایان له حیزبه‌کان ده‌کرد که یه‌ک بگرن یا خۆ به‌ره‌یه‌کی نیشتیمانی پێک بێنن که حیزبه‌کان هێشتا حیزبی یه‌ک سه‌ر بوون و نه‌بوبون به حیزبی دو یا چه‌ند سه‌ری! لێره مه‌به‌ست له سه‌ر، ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی یا ڕێبه‌ری یا ده‌فته‌ر سیاسی و کۆمیته ناوه‌ندی حیزبه‌کانه که به دوا هه‌ر ئینشیعابێک حیزبی نوێ به سه‌رکردایه‌تی نوێوه دروست بووه و سه‌رێک به سه‌ری حیزبه‌که‌یان زیاد بووه و به‌م پێیه‌ش موده‌عییانی سه‌رکرده بوون و له سه‌رکردایه‌تیدا مانه‌وه‌ش زیادی کردووه، که دیاره هه‌ر ئه‌م خاڵه لاوازه‌ش یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌کان له سه‌ر ڕێگای یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کان و یه‌کگرتنه‌وه‌یانی هێنده‌یتر دژوارتر کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی بوو به ناوه‌ندی و چووه سه‌رکردایه‌تی، ئیدی ناتوانێت ببێته‌وه به پێشمه‌رگه‌که‌ی جاران! به داخه‌وه ئه‌مه زۆر ڕاسته و قسه‌ش زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بویایه، یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کانیش که خۆی له خۆیدا دژواره، به‌ڵام هێنده‌ش دژوار نه‌ده‌بوو که بگاته نامومکینات!!
شایانی وتنه که خه‌ڵکی کوردستان که هاوارییان به‌رز ببووه‌وه بۆ پێک هێنانی به‌ره یا یه‌کگرتنی حیزبه‌کان، مه‌به‌ستییان ته‌نیا نیشاندانی هه‌ست و دڵسۆزی خۆیان بووه بۆ گه‌له‌که‌یان و هاوکات هێنده‌ش له‌و وه‌زعه هه‌نۆکه‌ییه که کۆماری ئیسلامی بۆی دروست کردون بێزار و هیلاکن، بۆیه هاواریان به‌رز بۆته‌وه و داوا ده‌که‌ن که حیزبه‌کان یه‌ک بگرن یا خۆ له ده‌وری یه‌کتر کۆ ببنه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت به کۆمه‌ڵه بڕیارگه‌لێک بگه‌ن و به‌ره‌یه‌کی نیشتیمانی پێک بێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به ڕێئال و ڕاست و دروستی چاو له بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌که بکه‌ین، ده‌زانین که پێک هاتنی به‌ره یا یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵه‌یش که له سه‌روتره‌وه باسم لێ کرد، واته زیاد بوونی سه‌ره‌کان، له به‌ر چاو نگرین، دیسانیش یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کان له ئه‌مڕۆدا دژواره و ته‌نانه‌ت ئه‌توانین بڵێین که تا نیزیک نامومکیناتیش بۆته‌وه و کاتێکیش قه‌زیه‌که ده‌گاته سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که مێنتالیته و کولتوری شه‌رقییان هه‌یه و بنه‌مای ڕوسی و تا حه‌دێکیش عه‌شیره‌گه‌رایی و بنه‌ماڵه چییه‌تی تێیاندا حاکمه و ئه‌وجار تا ئێستاش هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بوونه، هێنده‌ی تر دژوارتر ده‌بێته‌وه!! بۆ چی؟
ئه‌وانه‌ی که حیزبایه‌تییان کردووه و یا ڕۆژێک له ڕۆژان سه‌ر به ئایدیۆلۆژییه‌ک بووبن چاک ده‌زانن که من چی ده‌ڵێم. ئێستاش وه‌رن با کڵاوی خۆمان بکه‌ینه قازی و له خۆمان بپرسین که له کوێی جیهان بیندراوه که حیزبێکی مارکسیستی ئۆڕتۆدۆکس، پێش ئه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕێکی ڕادیکاڵ له خۆیدا پێک بێنێت، له گه‌ڵ حیزبێکی بوڕژوازی که ڕه‌قیبیه‌تی یه‌ک بگرێت و ئه‌مانه هه‌ردوکیان له گه‌ڵ حیزبێکی ئایینی و هه‌ر سێ حیزبه‌که له گه‌ڵ حیزبێکی لیبڕاڵ ببنه یه‌ک حیزب؟ نه‌خێر بوونه یه‌ک حیزب پێشکه‌ش، ئه‌مانه چۆن ده‌توانن له سه‌ر یه‌ک مێز پێکه‌وه دابنیشن و لێک حاڵی ببن و تێگه‌یشتنیان بۆ یه‌ک هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر مارکسیستێکی ئۆڕتۆدۆکس تۆلێڕانس بۆ حیزبێکی بوڕژوازی یا ئایینی و ته‌نانه‌ت لیبڕاڵیش نیشان بدات، ئیتر ئه‌و حیزبه ئۆڕتۆدۆکس نامێنێت و ده‌بێته ڕویزیۆنیست و ئایینیه‌که‌ش ئایینی نامێنێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کافره‌کان کۆ ببێته‌وه و بوڕژواییه‌که‌ش که ئه‌ربابه‌که‌ی لێی وه‌رناگرێت. له‌م ناوه‌دا ڕه‌نگه لیبڕاڵه‌که کێشه‌ی له هه‌مویان که‌متر بێت، چونکو ماهییه‌تی هزره فه‌لسه‌فی و سیاسییه‌که‌ی ئیزنی پێده‌دات له گه‌ڵ ئه‌وانیتر دابنیشێت، به‌ڵام وه‌ک وتم هیچکام له‌وانیتر به ئاسانی ناتوانن له گه‌ڵ یه‌کتر له سه‌ر مێزێک دابنیشن و به یه‌ک نه‌زه‌ر بگه‌ن، مه‌گه‌ر پێشته‌ر هه‌ر کامه‌یان کۆنگره‌یه‌کیان به‌ستبێت و هه‌مو په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و ئه‌ساسنامه‌کانیان گۆڕیبێت و له پێشدا ئه‌ندامه‌کانیان ڕازی کردبێت و ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه‌ش نه‌بوبێته هۆی ئینشیعاباتێکی دیکه تییایاندا! بێجگه له‌مانه هه‌مو سه‌رکرده‌کانیان ئاشت بوونه‌وه‌یه‌کی گشتیان له ناو یه‌کتردا پێک هێنابێت و باوه‌شی برایه‌تییان بۆ یه‌ک کردبێته‌وه و لێبوردوییان بۆ پێشینه‌ی یه‌کتر نیشان دابێت! ئایا ئه‌م شتانه ئێستا له ناو هه‌مو حیزبه‌کاندا کراون؟ دیاره دوان دوان شتی وایان کردووه، به‌ڵام زۆرتر له ڕوی عورفی دیپلۆماسی و هات و چۆوه بووه و نه‌ک بۆ ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تی له ناو خۆیاندا و نه‌ک بۆ تێکه‌ڵاو بوون له ناو یه‌کتردا و هتد..!
که‌واته وتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت لێک حاڵی بوون هه‌بێت و تۆلێڕانس نیشان بده‌ین ته‌نیا به ده‌م خۆشه، له کرده‌وه‌دا لای حیزبه ئۆڕتۆدۆکسه‌کان یا فوندامێنتاله‌کان، باسی سه‌ره و دۆڕاندنی هزر و فکر و ڕویزیۆنیزم و کافر بوونه!
منیش به نۆبه‌ی خۆم یه‌ک له‌و که‌سانه بووم که پێشنیازی پێک هێنانی به‌ره‌م کردووه و ته‌نانه‌ت پێشم زیاتر ڕاکێشاوه و پێشنیازی پێک هاتنی هێزێکی نیزامی یه‌کگرتوو له هه‌مو حیزبه‌کانم به ناوی ئه‌ڕته‌ش یا سپای کوردستان کردووه و هه‌روه‌ها پێشنیازی پێک هاتنی ده‌وڵه‌تێک له ته‌بعید له‌و شێوه‌ی که موجاهیدینی خه‌ڵق له مێژه پێکیان هێناوه-م کردوه، ئه‌ڵبه‌ت به هزرێکی به ته‌واو مانا جیاواز له موجاهیدین! دیاره پێشنیازه‌کانم ئێستاش له جێگای خۆیدایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ من به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یووم که ئه‌گه‌ر چی له مێژه ده‌بو ئه‌و شتانه پێک بهاتنایه، به‌ڵام به‌و هۆیانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم لێکردن، ئه‌مڕۆ ده‌بینم بۆ حیزبه‌کانمان جارێ زووه! من پێم وایه که ده‌بێت ئیتر له حیزبه‌کان بگه‌ڕێن با ئه‌وان هه‌ر کامه‌یان بۆخۆیان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ته فکری و سیاسیه‌ی خۆیان بکه‌ن که باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و ده‌ست له سه‌ریان هه‌ڵبگرین با بۆخۆیان به بێ موزاحیمه‌ت بیر له وه‌زعی خۆیان بکه‌نه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ شاخه و سه‌ره جیابووه‌کانی خۆیان له پێشدا کۆبوونه‌وه و ئاشت بوونه‌وه و لێک نیزیک بوونه‌وه‌گه‌لێک دروست بکه‌ن و به کۆمه‌ڵه ته‌وافوقاتێک بگه‌ن و ئه‌وجار که خۆیان به پێویستی بزانن، به بێ ئه‌وه‌ی که داوایان لێ بکرێت یا داوه‌ت بکرێن، له پێش هه‌مو که‌سدا خۆیان له هه‌مو شتێک هه‌ڵده‌قورتێنن و له پێش هه‌مو که‌سدا له کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده ده‌بن و ئه‌جار دێنه‌وه سه‌ر ڕه‌یله گومکردووه‌که‌ی خۆیان. وه‌ک ده‌زانین حیزب یا ڕێکخراوه مادام بیهه‌وێت جه‌ماوه‌ری بێت، ده‌بێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌بێت، واته بێ ئه‌وه‌ی داوه‌تی لێ بکه‌یت، ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک هه‌واڵنێرێک له هه‌مو شوێنێک بن و له هه‌مو کۆبونه‌وه و ڕێکخستنێک ئاماده بن و خۆیان له هه‌مو موناسیبه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به گه‌له‌که‌یان بکه‌نه خاوه‌نماڵ و له هه‌مو شوێنێک ئه‌سه‌ری خۆیان دابنێن. جا تا حیزبه‌کان دێنه‌وه سه‌ر ئه‌م تایمه‌ی خۆیان، ئه‌من پڕۆژه‌یه‌که‌م بۆ هه‌مو نیشتیمانپه‌روه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆ، شاعیران و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و به گشتی هه‌مو نیشتیمانپه‌روه‌رێکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌یه که پێشنیازده‌که‌م له ده‌وری کۆ ببینه‌وه!!
ئه‌مڕۆ ئینتێڕنێت گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌ت ده‌توانێت ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که له ته‌بعید له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ژین، به ئاسانی له گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی وڵات پێکه‌وه گرێ بداته‌وه و ئێمه‌ش له‌م تێکنیکه که‌ڵک وه‌ربگرین و هه‌مو ئه‌م ته‌یفانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ناوم بردون، به‌م دو شه‌رته‌ی که یه‌که‌م سه‌ربه‌خۆ یا ناحیزبی بن و دووهه‌م باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بێت، ته‌نیا ئه‌م دو شه‌رته‌یان تێدا بێت، ده‌توانین تا حیزبه‌کان خۆیان ساخ ده‌که‌نه‌وه و دێنه‌وه سه‌ر تایمی خۆیان، ئێمه له ده‌وری یه‌ک کۆ ببینه‌وه و گروپێکی نا حیزبی به ناوی ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆییخواز، یا ڕۆشنبیرانی جیابونه‌وه خواز یا شتێکی له‌م بابه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێنین و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر هه‌مو ئه‌و کوردانه‌ی که دڵیان بۆ نیشتیمانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ لێده‌دات، بکه‌ین!
پێک هاتنی ئه‌م گروپه ده‌یان و سه‌دان قازانجی هه‌یه بۆ گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که من ئه‌وه‌ندی زێهنم یارمه‌تیم ده‌دات ته‌نیا 30 خاڵ له گرنگترینه‌کانی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که ده‌توانێت بیگرێته ئه‌ستۆی خۆی، لیره ناو لێ ده‌به‌م و دڵنیام که ده‌توانین ده‌یان خاڵی دیکه‌یشی پێ زیاد بکه‌ین!
کوردستانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ئه‌بنه خاوه‌نی یه‌که‌م نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان که سه‌ر به هیچ حیزب و ئایین و ئایدیۆلۆژییه‌ک نین و ته‌نیا کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌ی له ناوه‌ڕاستی تێڕاماندا ده‌بێت، واته دینمان و ئاینمانه نیشتمان!
ده‌توانێت ئه‌ندامه‌کانی له هه‌مو وڵاتانی جیهان لۆبی دروست بکات و کورد که هه‌میشه له‌م که‌م و کوڕییه ناڵاندوویه‌تی، ڕزگاری بێت.
ده‌توانێت به بێ ترس له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بێ ترس له ڕێگا نه‌درانی له که‌ین و به‌ینه سیاسیه‌کانی عه‌جه‌مان، به ته‌واو مانا سه‌ربه‌خۆ و وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لێکی کۆیله‌کراو له هه‌مو شوێنێک ته‌نیا به قازانجی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئاماده و ئه‌سه‌ر دانه‌ر بێت.
کوردستان له پڕژ و بڵاوی ئایدیۆلۆژیه‌کان ڕزگار ده‌کات و کوردایه‌تی ته‌نیا ئایدیۆلۆژییه‌تی.
ئه‌هرومێک ده‌بێت له سه‌ر سه‌ری حیزبه‌کان که خه‌تی سوری نه‌ته‌وه‌که‌یان تێ نه‌په‌ڕێنن و یاری به گه‌له‌که‌یان له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی نه‌که‌ن.
تاقه به‌رژه‌وه‌ندی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بێت.
له ئێستاوه هه‌مو هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئاماده کردنی گه‌لی کوردستان بۆ ڕاپرسی یا ڕێفڕاندۆمێکی گشتی بۆ هه‌ر کاتێک که مه‌جالی به‌ڕێوه بردنی وه‌ها ڕاپرسییه‌ک به شێوه‌ی ئازاد و دێمۆکڕاتیک هه‌بێت، بۆ پرسی جیابوونه‌وه له ئێران یا مانه‌وه!
کز کردنی، ئێرانیچیگه‌ری و به زۆر چه‌سپاندنه‌وه‌ی کورد هه‌مدیسان به ئێرانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵک پرسیار کرابێت!
سه‌رگرتنی ئه‌م پڕۆژه یارمه‌تی ده‌دات که حیزبه‌کان ئه‌رکه‌کانی خۆیان هه‌مدیسان بناسنه‌وه و بێنه‌وه سه‌ر تایمی خۆیان.
پاڵ پێوه‌نه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و حیزبانه‌ی که لێک جیابوونه‌وه، هه‌مدیسان چاره‌ی خۆیان له یه‌کگرتنه‌وه‌دا بدۆزنه‌وه!
ئه‌گه‌ر به باشی ئه‌رکه‌کانی بناسێت، خۆ ئاماده کارییه‌ک ده‌بێت بۆ پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له داهاتودا و به‌رگری ده‌کات له‌وه‌ی که حیزبه‌کان ببنه تاقه هێز و به که‌یفی خۆیان مه‌عامه‌له له گه‌ڵ زروفه‌که بکه‌ن و ئه‌زمونه‌کانی باشوری کوردستان ڕه‌چاو ده‌کات!
هه‌وڵده‌دات، ئه‌گه‌ر هات و له کۆمه‌ڵگای سونه‌تی ئێمه‌دا یاسای نامرۆڤانه، نا دێمۆکڕاتیکانه، دژه ژنان و منداڵان و زۆر یاسای خراپی دیکه که ڕه‌نگه حیزبه‌کان نتوانن به هۆی ته‌عاروفاتی حیزبی به ته‌نیا له دژیان ڕاوه‌ستن، ئه‌م وه‌ک نوێنه‌ری هه‌مو گه‌ل له دژی یاسا خراپه سونه‌تیه‌کان ڕاده‌وه‌ستێت!
هه‌ر کات له داهاتودا تاوانبارێک خۆی له باوه‌شی ئه‌م حیزب یا ئه‌و حیزب‌دا حه‌شار بدات، ئه‌وه‌ی که له باشور ده‌مان دی، ئه‌م ڕێکخراوه ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ ته‌داخول بکات و تاوانبار بداته ده‌ست داگایه‌کی عادل بۆ لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی!
هه‌ر حیزبێک بیهه‌وێت عه‌شیره چیه‌تی له کوردستان بۆ مه‌رامی خۆی زیندو بکاته، ئه‌م ڕێکخراوه نوێیه ده‌توانێت هه‌ڵوێستی کوردانه و باش به قازانجی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگرێت و به‌ر به‌و دیارده کۆنه ده‌گرێت!
هه‌وڵده‌دات له به‌ینی حیزبه‌کاندا باڵانسێک بۆ وتووێژ و پێکه‌وه کار کردن پێک بێنێت!
هه‌وڵده‌دات له گه‌ڵ حیزبه‌کان وتووێژ بکات و له هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان، یا نه‌خێر هێزی خۆی ئه‌گه‌ر بتوانێت پێکی بێنێت، سپای یه‌کگرتووی کوردستان پێک بێنێت و هاوکات کۆمه‌ڵه لاوێکی لێهاتووی کوردستانی، له قوژبنێکی جیهان، بنێرێت بۆ فێر بوونی ئه‌فسه‌ری و فڕۆکه‌وانی و زۆر شتی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه بۆ دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان!
هه‌وڵده‌دات یه‌ک نوێنه‌ر بۆ هه‌مو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ده‌فته‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیووۆرک یا ژنێڤ بنێرێت و نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر حیزب و ئین جی ئۆیه‌ک تاقه تاقه و دوان دوان خۆیان له ڕێکخراوی یوئێن وه‌ک نوێنه‌ری کورد بناسێنن و هێنده‌ی تر سه‌ر له‌وانیش له ی‌و ئێن ناشێوێت!
هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک تاقه نوێنه‌ری کورد، کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ک به دوا یه‌کدا به جێنۆساید بناسێنێت!
هه‌روه‌ها نوێنه‌رێکیش هاوکات له پاڕلمانی ئوروپا ئاماده ده‌بێت و بێ‌شک ڕێزی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی لێ ده‌گرن و نه‌ک یه‌ک حیزب!
به‌م کاره، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌که‌وێته جم و جۆڵ و هه‌وڵ ده‌دات کورد به تێرۆریست بناسێنێت و له لۆبییه‌کانی خۆی و هه‌مو ئیمکانات و هێزی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که به‌ر به‌م یه‌کگرتووییه‌ی گه‌لی کوردستان بگیردرێت و ئه‌مه‌ش هێنده‌یتر کێشه‌ی گه‌لی کوردستان زه‌قتر ده‌کاته‌وه و هه‌نگاوه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنمان نیزیکتر و توندتر ده‌کاته‌وه و کۆماری ئیسلامیش هێنده‌یتر ڕسواتر ده‌بێت!
به بوونی ئه‌م ڕێکخراوه، پاش ڕوخانی کۆماری ئیسلامی، ئه‌مجار ئیتر فارسه‌کان ده‌بن که شوێن ئێمه ده‌که‌ون و نه‌ک ئێمه هه‌مدیسان وه‌ک هه‌میشه به شوێن ئه‌وانه‌وه بین و ئه‌وانیش بێ مافمان بهێڵن، به‌ڵکو ئه‌مجاره له مه‌وزعی هێزه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و نه‌ک به پێچه‌وانه و بێ‌شک ئه‌شبینه لێپرسراو له زۆر کار و بار و کێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌واندا!
هه‌مو کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بێکار و به کارداره‌وه، ئه‌گه‌ر بۆخۆیان بیانهه‌وێت، لێک نیزیکتر ده‌کاته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش یه‌کگرتوویی کورده‌کان باشتر ده‌بێت و ڕه‌نگه زۆر له بێکارانی کوردیش له ئوروپا به‌م هۆیه‌وه بتوانن به کارێکه‌وه خه‌ریک بن و ئه‌گه‌ر بشتوانێت، حه‌قده‌ستیش بدات، که زۆر له بنه‌ماڵه کورده‌کانی ده‌ره‌وه له لێکترازان و مه‌جبور بوون به کاری خراپ ڕزگار ده‌کات!
زۆر باش ده‌توانێت منداڵان و لاوانی کورد که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دایک بوون یا گه‌وره بوون، به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌یان ئاشنا بکات و ئه‌م هه‌سته‌یان وه‌ک خۆشویستنی گه‌ل و نیشتمان له لا به هێز بکات!
ده‌توانێت زه‌خت بخاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردیان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنگای زمانی زگماکی بۆ منداڵانی کورد دابندرێت!
هه‌مو ساڵێک گه‌وره‌ترین جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان، واته جێژنی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ڕێک ده‌خات!
هه‌وڵ ده‌دات نه‌ورۆز وه‌ک جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستان له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌بت بکات، پێش ئه‌وه‌ی تورک و فارس ئه‌م کاره بکه‌ن!
هه‌وڵ بدات ئاسه‌واره مێژووییه دزراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان له وڵاتانی جیهان په‌یدا بکاته‌وه و به ناوی کورده‌وه سه‌بتیان که‌نه‌وه!
کارێکی گشتی و جیهانی بۆ به‌ر بوونی به‌ندکراوانی سیاسی کوردستان ده‌کات و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بدات!
هه‌وڵ بدات ببێته خاوه‌نی تلویزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپه‌ڕ و کۆمونیکاسیۆنی سه‌ربه‌خۆی خۆی!
..... و پڕ کردنه‌وه‌ی زۆر کێشه و که‌لێنی دیکه و گۆڕانی باڵانسی هێزی کورد و فارس له ئێران به قازانجی گه‌لی کۆیله ڕاگیراوی کوردستان و بێ‌شک ئه‌مه ده‌بێته گه‌وره‌ترین و کارسازترین و مێژوویی‌ترین هه‌نگاو بۆ گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵات.....!
دیاره من نه سه‌رۆکی حیزبێکم و نه خۆیشم به شتی وا ده‌زانم، به‌ڵام وه‌ک کورد و کوردستانییه‌ک که ئه‌وه ده‌چێت بۆ نیو هه‌زاره واته ده‌چێت بۆ 500 ساڵ که گه‌له‌که‌م ده‌چه‌وسێته‌وه و به کۆیله ڕاگیراوه و ئا به‌م وه‌زعه‌ی ئێستاش که پڕژ و بڵاوی گه‌له‌که‌م و حیزبه‌کانی ده‌بینم، هیچ ئاسۆیه‌کی ڕون بۆ خۆم و بۆ دواڕۆژ نابینم که جارێکی دیکه به کۆیله نه‌کرێینه‌وه. وه‌ک پێشینیان ده‌ڵێن، ماڵی خۆت قایم بگره و سبه‌ینێ که‌س مه‌که به دز!! ئه‌مه زۆر ڕاسته، با ئێمه له ئێستاوه ماڵی خۆمان کۆ بکه‌ینه‌وه و به ئاماده‌یی و یه‌کگرتووییه‌وه به‌ره‌و ئاسۆ هه‌نگاو هه‌ڵبێنین و سبه‌ینێ هه‌مدیسان نه‌ڵێین که فارس زاڵمه و فارس مافمان پێشێل ده‌کات و فارس داگیرکه‌ره و ئا له‌م شتانه، چونکو به حه‌ق ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژ ئێمه هه‌مدیسان به کۆیله کراینه‌وه و هه‌مدیسان مافه‌کانمان پێشێل کرانه‌وه، ئیتر خه‌تای فارس نییه، چونکو ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به‌رێته سه‌ر، به‌ڵکو خه‌تای خۆمان ده‌بێت که خۆشخه‌یاڵ بووین. که‌واته گه‌لینه وه‌ک فارس ده‌ڵێن "سیلی نقد به از حلوای نسیه" ئه‌مڕۆ هه‌مو بڕیارێک له ده‌ست ئێمه‌دایه و ده‌بێت ئامانجمان دیاری بکه‌ین و بڕیاری بۆ بده‌ین، ئه‌گه‌ر نا سبه‌ی هه‌مدیسان په‌شیوان ده‌بینه‌وه له‌و ئه‌رک و کارانه‌ی که ده‌بو بمانکردنایه و نه‌مانکردن. ئه‌مڕۆ نه‌قده، سبه‌ی قه‌رزه! ده‌شزانم سبه‌ی ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرن بۆ گۆڕی ئه‌م حه‌قیره، که فڵانکه‌س زۆری وت و که‌س گوێی بۆ ڕا نه‌گرت و به قسه‌ی نه‌کرد. هیچ نه‌بێت من ئه‌وکات ویجدانم ڕاحه‌ت ده‌بێت!! ده‌یڵێمه‌وه ده‌با هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیار بده‌ین و هه‌نگاوه‌کانمان یه‌ک خه‌ین، چاو له ئاسۆ و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان ببڕین، با جیابوونه‌وه خواز و با نه‌ته‌وه‌یی بین، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست کۆیلایه‌تی ڕزگاریمان بێت!
که‌واته بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و پێک هێنانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئه‌م ڕێکخراوه‌یه که هه‌رچییه‌کی ناو لێ ده‌نێیت و یه‌که‌م هه‌نگاو من و تۆ هه‌ڵی ده‌گرین و بێ‌شک ده‌بینه هه‌زاران که‌س، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌مڕۆ بڕیار بده‌ین!
ئیوه‌ش بژین به خۆشی!
05ی سه‌رماوه‌زی 2709

اشتراک در:
پستها (Atom)