به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان، میوانانی ئه‌م وبلاگه
سانسور و تفتیشی عقیده و نه‌زه‌ر هه‌میشه به‌شێک بووه له ململانێی ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه‌کان، له گه‌ڵ نووسه‌ران و ئازادیخوازان و نوێ بیران. من که ده‌ستم کرد به دانان و کردنه‌وه‌ی ئه‌م وبلاگه، ئه‌مزانی که مادام وبلاگێکی فارسیه، عاقبت ڕۆژێک له ڕۆژان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سانسۆڕم ئه‌که‌ن و ناهێڵن درێژه به بڵاو کردنه‌وه‌ی وتاره‌کانم لێره بده‌ن. که گۆڤاری زامه‌کانم... ئه‌نووسی تێگه‌یشتم که ناتوانم بابه‌ته‌کان له وۆڕدهوه کۆپی بکه‌م و بیانخه‌مه سه‌ر ئه‌م وبلاگه، ئه‌و کاره‌ی که پێشوتر ئه‌متوانی بیانکه‌م و وتاره پێشوه‌کانم به‌و شێوه لێره‌ش بڵاو ده‌کرده‌وه! ئه‌مان وبلاگه‌که‌ی منیان وا ده‌ستکاری کردووه که من لێره به‌س بتوانم بنووسم، به‌ڵام وتاره‌کانم ناتوانم کۆپی بکه‌م و لێره بیانخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران. دیاره ئه‌وه بۆ منیش هه‌م کارێکی زیادی و هه‌م تاقه‌ت پڕووکێنه که هه‌مدیسان وتاره‌کان لێره تایپ بکه‌مه‌وه و له ئاکامدا کاری بڵاوکردنه‌وه‌ی من لێره ئا به‌م شێوه کۆتایی پێ دێت. دیاره ڕه‌نگه جار و بار شتێکی کورت یا خۆ یادداشتێک لێره بڵاو بکه‌مه‌وه، یا خۆ لینکی نووسراوه‌کانم لێره، وه‌ک ئه‌وه‌ی زامه‌کانی بێ داییکی!! دابنێم، به‌ڵام به گشتی کاره‌کانی وه‌ک ڕابردوو ناچنه پێش و هیوادارم میوانانی به‌ڕێزی ئه‌م وبلاگه به گه‌وره‌یی خۆیان بمبوورن.
وابه‌سته بوون به خه‌ڵکی دیکه، ئه‌مانه‌شی به دواوه ئه‌بێت، جا بڵه‌ین چی، ده‌سه‌ڵات چیه؟ ئه‌بێت سه‌بر که‌ین، تا خۆمان وڵاتمان ئه‌بێت، ئه‌وجار وێبلاگیش داده‌نێین که سانسۆڕی تیا نه‌کرێت. بژی ئازادی ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕ، نا بۆ سانسۆڕ و تێرۆر!
ئه‌یووب ڕه‌حمانی 04ی جۆزه‌ردانی 2710 واته 25ی مانگی مه‌ی 2010
۱۳۸۹ خرداد ۴, سه‌شنبه
اشتراک در:
پستها (Atom)